riklam

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول به‌شداری له‌ پرسه‌ی دوو كه‌سایه‌تی هه‌ولێر كرد

ی.ن.ک‌‌ 08:28 PM - 2019-08-22
.

.

‎ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٢/٨/٢٠١٩ له‌شاری هه‌ولێر كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كرد له‌ پرسه‌ی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی دیار (ئه‌حمه‌د سلێمان ڕه‌سول ئاغا دیبه‌گه‌یی و محه‌مه‌د ڕه‌سول).

 

‎له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ پرسه‌كانیان جێگری سكرتێری گشتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردووان كردو هیوای خواست ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی هه‌مووان بێ و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو كه‌سایه‌تی، كه‌سایه‌تی ناسراوو دیاری ناوچه‌كه‌ بوونه‌و كاریگه‌ریان هه‌بووه‌و كۆچكردنیان هه‌مووانی خه‌مبار كردووه‌.

 

‎لای خۆیانه‌وه‌ كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سوپاسی كۆسره‌ت ڕه‌سولیان كرد.

 

PUKmedia   نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

 

29AA773B-70C1-4B60-B74C-538BD2C97B81.jpeg

9A3FA4A0-3A2D-40B6-8584-47CB634EAED6.jpeg

073FF803-D27B-455C-9FD8-FC369D0B3FB7.jpeg

1352ACE5-B8FE-41D2-941F-59F0DDE6ECDB.jpeg

71040B8C-AE13-41F8-8E6D-5FB7D999C8F8.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket