riklam

"ڕۆژنامەگەریی تەلەفیزیۆنی _ بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆكیۆمێنتاری"

کتێب 03:18 PM - 2019-08-22
.

.

یەكەم كۆڕی بڵاوكردنەوەو ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبی "ڕۆژنامەگەریی تەلەفیزیۆنی _ بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆكیۆمێنتاری" سازدەكرێت.

لەوبارەیەوە فرمان عەبدولڕەحمان نووسەری كتێبەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: "ئەم کتێبەنوێیەم هەوڵێکی خاکیانەی منە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە بواری میدیای بینراودا هەیە لە رووی سەرچاوەو ڕێبەری پراکتیکی کە ڕۆژنامانوسان و خوێندکاران و ئارەزوو مەندان بتوانن سودی لێ ببینن".

وتیشی: كتێبەكە بەرهەمی ماندووبونی دوو ساڵ نوسین و توێژینەوەو سەردان و وەرگرتنی راهێنانە لە تەلەفیزیۆنە بەناوبانگەكانی وەكو سی ئێن ئێن و دۆیچە ڤێلاو ئەلجەزیرە.

فەرمان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارم بتوانم سوود بە رۆژنامەنووسان و میدیاكاران و خوێندكارانی فۆناغەكانی بەشی راگەیاندن بگەیەنم و سوودی لێ وەربگرن.

رۆژی یەك شەممە ۲٥/٨/۲۰۱۹ سەعات 5:00ی ئێوارە كافێی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە كۆڕەكە سازدەكرێت.

ئەم کتێبە نوێیەی رۆژنامەنوس فرمان عبدالرحمن چوارەم کتێبی چاپکراویەتی

PUKmedia  تاژاو محەمەد 

 

89879.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket