riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاماده‌كردوه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:10 PM - 2019-08-22
.

.

بڕیاره‌ رۆژی 1-9-2019 په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزی دووه‌می یاسادانان ده‌ستپێبكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاماده‌كردوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لوقمان حه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م وه‌رزی یاسادانانه‌دا فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاماده‌كردوه‌ كه‌پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كات.

 وتیشی: له‌وه‌رزی پێشوودا فراكسیۆنه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌كی گرنگی پێشكه‌شكردوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و له‌پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پێسوسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم حساب بانكییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك بزانێت كه‌ بڕی چه‌ند پاره‌ی لای حكومه‌ت هه‌یه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تیش پابه‌ندبكرێت به‌ میكانیزمی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket