riklam

‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسول لەگەڵ ئۆرگانەكانی یەكێتی لە هەولێر كۆبۆوە

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2019-08-21
.

.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە. ٢١/٨/٢٠١٩ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر شاڵاو كۆسرەت ڕەسول لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی لە سنووری هەولێر كۆبۆوە.

‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی وردو جدی و هەڤاڵانە لەسەر دۆخی ناوخۆی یەكێتی و هەنگاوەكانی داهاتووی كاری رێكخراوەیی حزب لە سنووری پارێزگای هەولێر كراو دیدو بۆچوونی هەڤاڵانەو یەكێتییانە لەسەر كۆی پرسەكان خرایەڕوو، هەموو لایەك هاوڕا بوون كە دەبێ هەنگاوی جدی بنرێ بە ئاراستەی بەهێزكردنەوەی یەكێتی لە كوردستان. 

‎لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسول كورتەیەكی لەبارەی دۆخی یەكێتی و كوردستان و ناوچەكەو عێراق خستەڕوو و هەڵوێست و بەرنامەی یەكێتی بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی كوردستان و عێراق خستەڕوو.

‎هەر ئەمڕۆ شاڵاو كۆسرەت ڕەسول لەگەڵ تیمی یەكێتی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبۆوەو گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی مامۆستایان و ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و هەوڵەكانی یەكێتی مامۆستایان بۆ داكۆكی كردن لە مافی مامۆستایان.

 

PUKmedia  تایبەت 

 

7BC3D0C3-0DBA-4E68-8CBA-A18C3EE1C78C.jpeg

14B2E3BC-3550-402F-A06F-B99BEFA80027.jpeg

55C57BAD-2FA7-4622-B695-CBA8379E4B5C.jpeg

0601FD4B-D978-451B-9649-EC03BB034D73.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket