riklam

کتێبی رۆشنبیری سیاسی بڵاودەکرێتەوە

ئەدەب وهونەر 09:15 PM - 2019-08-21
.

.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 4 شەممە ۲۰۱۹/۸/۲۱ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستانی کتێبخانە ، کۆڕی بڵاوکردنەوەو بەدیاری بەخشینی کتێبی (ڕۆشنبیری سیاسی)لەنوسینی (م. سەروەر حەمە ئەحمەد)بەڕێوەچوو ،نوسەربەگشتی باسیێکی کورتی لەسەر بەشەکانی کتێبەکەی خستە ڕوو دواتر ئامادەبوان بەڕاو سەرنجەکانیان درێژەیان دا بەکۆڕەکەو لەکۆتایشدا بەئیمزای خۆی کتێبەکەی پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

توانا نەوشیروان بەڕیوبەڕی کتێبخانەی وارماوە بە  PUKmedia ی ڕاگەیاند:- ئامانجمان لە کۆڕی ئەمڕۆمان درێژە پێدەری کۆڕو چالاکیەکانی پێشوترمان بوو ، ئامانجمانە  ڕێژەی هامۆشۆکەرانمان بەرزبکەینەوە خوێنەرە تۆراوەکان بەکتێب و کتێبخانە ئاشت بکەینەوە.

وتیشی: لەلایەک خزمەتی نوسەرو خامە بەدەستانی خۆمان بکەین بەناساندنی بەرهەم ڕێکخستنی ئێوارە کۆڕ بۆیان لەلایەکی تریش خزمەت بە هامۆشۆکەرانمان بکەین و بەهاوکاری نوسەر کتێبیان پێ ببەخشین. ڕوونە کە بەخشین کاری مرۆڤە گەورەکانە بەخشینی کتێب دووجار گەورەییە .

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان/شارەزور 

٦.jpg

١٢.jpg

٩٨.jpg

٧٦.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket