riklam

کۆمپانیای بەشداری کیمیابارانی هەڵەبجە دادگایی دەکرێت

جینۆساید‌‌ 06:14 PM - 2019-08-21
.

.

پێنجه‌م دادبینی دادگایی كردنی كۆمپانیاكانی به‌شدار له‌ چه‌كی كیمیاوی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌چوو، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی پارێزه‌رانی كۆمپانیاكانه‌وه‌ دادگا دانیشتنه‌كه‌ی بۆ 26- 11 دواخست.

سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی كۆمپانیای ئێم ئێم لۆی ئه‌مریكی كه‌ كه‌یسه‌كانیان جولاندووه‌ به‌ PUKmedia ی رایانگه‌یاند : گرنگ بوو دانیشتنه‌كه‌  به‌رێوه‌چوو هه‌موو پێراگه‌یاندنه‌كان به‌ كۆمپانیاكان ته‌واو بووه‌ و هه‌مووان ئاگادار كرابوونه‌وه‌و تیمه‌كه‌مان پاڵپشت به‌ چه‌ندین به‌ لگه‌و دۆكیومێنت ئه‌وه‌مان سه‌لمان چون په‌یوه‌ندی له‌ نێوان حیزبی به‌عس و كۆمپانیاكان هه‌بووه‌.

وتیشی: ئه‌و كاته‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ عیراق ئه‌وه‌نده‌ پڕچه‌ك نه‌بووه‌و خاوه‌نی جۆره‌ چه‌كێكی وه‌هانه‌بووه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ كومپانیاكان بوون ئه‌وه‌یان خولقاند كه‌ 5 هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون.

 تیمی پارێزه‌رانی كومپانیاكان كه‌ به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ نه‌بوون، دادوه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی دواخست و  بۆ 26-11 و دانیشتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.

لای خوشیه‌وه‌ لوقمان عه‌بدالقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خوشحاڵین ئه‌مڕۆش دادبینیه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو و ده‌سته‌ی پارێزه‌رانیش به‌ گرنگیه‌وه‌ وه‌لامی پرسیاره‌كانی دادگایان داوه‌ته‌ و ده‌خوازین دانیشتنه‌كان به‌ رده‌وام بن


PUKmedia فەرحان حه‌مه‌خان ... هه‌ڵه‌بجه‌

٩٠.jpg

٩.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket