riklam

ژنێك دەبێتە لێپرسراوی كۆمیتەی سویدی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 03:48 PM - 2019-08-21
.

.

كۆمیتەی سوید گۆڕانكاری دەكات و بۆ یەكەمجار ژنێك دەكات بەلێپرسراوی كۆمیتە.

بەئامادەبونی عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و چەند هەڤاڵێكی تر ساڵح قەیتولی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكەی بەكارگێڕی ناوەندی دەرەوەو ئەندامی بەشی رێكخستنی ناوەندو لێپرسراوی زۆنی وڵاتانی ئەسكەندەنافیا كە پێكهاتوە لە كۆمیتەكانی (سوید، نەرویج، دانیمارك، فنلەندا) كۆتایی بەئەركی بەرپرسیارێتی كۆمیتەی سوید هێناو لەسەر رۆشنایی فەرمانی مەكتەبی رێكخستن و ڕێنماییەكانی ناوەندی دەرەوە بەرپرسیارێتیەكەی رادەستی پەیمان حەمە تاتە كردو ناوبراو وەك لێپرسراوی نوێی كۆمیتەی سوید دەستبەكار دەبێت.

بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەوە ساڵح قەیتولی كارگێڕی ناوەندو لێپرسراوی بەشی رێكخستنی وڵاتانی ئەسەكەندەفیاو هەریەك لە ئاری شێخ نوری ئەندام مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەو ئارام قزلەری ئەندام مەكتەبی شەهیدان و مەهدی شوانی لێپرسراوی رێكخراوی دیموكراتی لە سویدو سۆران شێخ رەسوڵ لێپرسراوی بەشی ئاماری كۆمیتەی سوید پیرۆزباییان لە پەیمان حەمە تاتە كردو هیوای سەركەوتنیان لە ئەركە نوێیەكەی بۆ خواست.

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی سوید 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket