riklam

ئەمەل سەعید کوردە شیعری دوو کەژاڵ دەکاتە گۆرانی

ئەدەب وهونەر 03:43 PM - 2019-08-21
.

.

خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە لە میانەی گەڕانەوەی بۆ نیشتیمانی دایک سەرقاڵی چەند پرۆژەیەکی هونەریە بە دەنگ و ڕەنگەوە بۆ کەناڵی کوردسات.

ئەمەل سەعید کوردە لە لێدوانێکدا بۆ PUKmedia وتی: لە ئێستادا سەرقاڵی کلیپ کردنی دوو بەرهەمی هونەریم بە ناوی ناوازەترین ئازار لە هۆنراوەی کەژاڵ ئەحمەدو ئاوازی ئەنوەر قەرەداغیە و ئاهێک بۆ مناڵی ئاوازی سەڵاح رەئوف و هۆنراوەی کاوە حسێنە کە لە هەردوو شاری لەندەن و سلێمانی کلیپەکەی ئەنجام دراوە.

خاتوونی ناوبراو سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێیە لە هۆنراوەی شاعیری کۆچکردوو خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر و ئاوازی ئارام تەهایە و ئەمە یەکەمجارە ڕێبکەوێت لەیەککاتدا هۆنراوەی دوو خانمی شاعیر کە هەمان ناویان هەبێت لەلایەن هونەرمەندێکەوە بکرێت بە گۆرانی و وەک پرۆژەیەک دەناسێنرێت بە ناوی دوو کەژاڵ.

لە ئێستادا ئەمەل سەعید کوردە بە یەکێک لە چالاکترین خانمە هونەرمەندەکانی تاراوگە هەژمار دەکرێت و لە پاڵ هونەرەکەیدا بەرهەمهێن و پێشکەشکاری بەرنامەی "مرواریەکانی غوربەت"ە لە لەندەن.


PUKmedia هاژە باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket