riklam

نازە بابان: دەفەکەم بەشێکە لە جەستەو ژیانم

ژنان‌ 03:13 PM - 2019-08-21
.

.

خانمە ژەنیاری دەف نازە بابان ماوەی ٤ ساڵ زیاترە ژەنیاری دەفەو ئامێرەکەی وەک ئەندامێکی خێزانەکەی خۆشەوێت و ئامۆژگاری کچان دەکات هەر خەونێکیان هەیە نەوەستن و بەردەوام بن لەسەری، دەتوانن بەدی بهێنن.

نازە بابان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ PUKmedia  باسی لە ژیانی هونەری و ئاستەنگ و بەرەوپێشچونەکانی کرد،

نازە ناوی راستی خۆی ( شێنێ )یەو لە بواری هونەردا بە نازە بابان ناسراوە، لەتەمەنی ١٢ ساڵییەوە بەشداری چالاکی قوتابخانەکانی کردوەو لەو کاتەوە خۆشەویستی خۆی بۆ موزیک دۆزیوەتەوە، ماوەی ٤ ساڵە ژەنیاری ئامێری دەفەو لەسەرەتادا لە ماڵەوەو بە سەیرکردنی ڤیدیۆ بەتایبەت گروپی کامکاران کە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەو گروپە هەیە دەستی بەفێربوون کردوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ گروپی موزیکی لوڕ دەستبەکار دەبێت و لەگەڵ مامۆستای ئامێرە ریتمییەکان ( جەنگین جەمال ) دەست بە وانە خوێندن دەکات بە شێوازێکی ئەکادیمی،

6.jpg

نازە دەڵێت: شێوازی دەستگرت بە دروستی و تەکنیکی تازە و تەمرینی رۆژانەم لە مامۆستا جەنگین وەرگرتوەو بەهۆی فێرکارییەکانی ئەوەوە زیاتر ئامێرەکەم خۆشویستوە.

ئەم خانمە ژەنیارە ئەوەش ناشارێتەوە، کە کاتێک ئەو دەستی بە فێربونی دەف کردوە بەهۆی قسەی خەڵکەوە کچان کەمتر هەوڵی فێربونی ئامێرە ریتمییەکانیان داوەو دەشڵێت: پشتیوانی کردنی خێزان زۆر کاریگەری لەسەر فێربون و بەردەوامی هەیەو من هەر لە سەرەتاوە خێزانەکەم زۆر پشتیوانم بوون و ئامۆژگاریم بۆ کچانیش ئەوەیە بۆ هەر حەز و ئارەزوویەک کە هەیانە پێداگری بکەن و دڵنیابن دەتوانن بەدی بهێنن، دەشڵێت: لە قسەی کۆمەڵگا مەترسن هەر ماوەیەک بە کەسێکەوە دەیگرن و دوایی خۆیان وازدەهێنن.

٥.jpg

نازە بابان دەفەکەی زۆر خۆشدەوێت و دەڵێت: ئامێرەکەم بەشێکە لە من و لە ژیانم و وەک ئەندامێکی خێزانەکەم خۆشم دەوێت.

ئەوەشدەخاتە روو، کە کاتێک فێری یەکێک لە ئامێرە ریتمییەکان دەبیت بە هەوڵدان و تەمرینێکی کەم دەتوانی فێری ئامێرەکانی تریش ببیت.

نازە لە ماوەی ٤ ساڵی کارکردنیدا لەگەڵ گروپی موزیکی لوڕ بەشداری لە ٣ کلیپ کردوەو لەگەڵ کۆمپانیای مەستی فیلمیش لە کلیپێک بەشدار بوەو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و بابل بەشداری کۆنسێرتی کردوە.


PUKmedia هاژە باست

٣٣.jpg

٤٥.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket