riklam

پیاوى كورد كه‌ ..

بابەتی گۆڕاو 01:56 PM - 2019-08-21
.

.

پیاوى كورد كه‌ ..

+ ده‌ستى برد بۆ لووتى، یه‌عنى بیر ئه‌كاته‌وه‌.
+ وتى ئحم، شوێنه‌كه‌ به‌ ئاوده‌ست تێگه‌یشتووه‌.
+ دیمه‌نێكى سێكسى ئه‌بینێ، ئه‌كێشێ به‌ڕانى خۆیدا.
+ وتى (ئه‌زانى چى)، مه‌عناى وایه‌ خۆى بۆ درۆیه‌ك حازر ئه‌كات.
+ ویستى له‌ كۆڵى ببیته‌وه‌ ئه‌ڵێ ئه‌مرێكى ترت نییه‌؟!.
+ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ خۆى كرد به‌ ته‌عزێدا ئه‌وه‌ له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌دا نوكته‌یه‌كیان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه‌.
+ به‌ كڵاوى حه‌جه‌وه‌ چوو بۆ سه‌ر ئیش ئیتر پێى نه‌ماوه‌.
+ ته‌قاویت بوو خۆى فێرى ته‌یره‌ و ئۆتزبیر ئه‌كات.
+ چوو بۆ سه‌یران به‌ قه‌د چوار كه‌س تێئه‌تڕێنێ.
+ ده‌عوه‌ت بكرێ له‌ ویسكى سپێشه‌ڵ كه‌متر ناخواته‌وه‌.
+ چووه‌ ده‌رمانخانه‌وه‌ و ره‌چه‌ته‌ى پێ نه‌بوو مشته‌رى ڤیاگرایه‌.
+ گۆشتى خێرى بۆ هات سه‌یرى ئه‌كات بزانێ به‌عه‌مه‌لى مه‌زه‌ دێت.
+ وتى چایه‌كى من با شه‌كرى تیا نه‌بێ پێشتر قاپێ محه‌له‌بى و دوو پاقلاوه‌ى خواردووه‌.
+ گۆرانى گه‌عده‌ى ته‌سجیل كرد ئیمانت پێى نه‌مێنێ.
+ وتى با سه‌رێ له‌ ئێران بده‌ین ئه‌وه‌ دیاره‌ پاره‌ى سه‌فه‌رى تایلاندى نییه‌.
+ جنێوى به‌ حكومه‌ت دا، ئه‌كید له‌ یه‌كێك له‌ دائیره‌كاندا كه‌س ناناسێ واسته‌ى پێ بكات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket