ئیحتیوا له ئیستانبول و قه‌یوم له ئامه‌د
01:03 PM - 2019-08-21.
جارێكی تر دیموكراسی له توركیا كه‌وته‌وه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دژواره‌وه. سێ گه‌وره‌ترین شاره‌وانی باكوور درایه ده‌ست دامه‌زراوه‌كانی قه‌یومه‌وه، كه وه‌كاله‌تێكی نادیموكراسییه و هه‌موو جار ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر و ده‌ستكاریی ئاڕاسته‌ی ده‌نگی خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی له كوردستانی باكوور، به‌كاریده‌هێنێت. له‌جێدانانی قاسرێكه كه گوایه كاری خۆی پێ راناپه‌ڕێنرێت.
(قه‌یوم) وه‌ك كه‌فاله‌تێك وایه، نه‌ك وه‌كاله‌ت، چونكه وه‌كاله‌ت هه‌ر نه‌یسه، وه‌ختێك كه‌سێك بۆ ئه‌ركێك داده‌نرێت تا ئه‌و كاته‌یه كه خاوه‌نی ئه‌سڵی دێته‌وه، بۆیه وتراوه وه‌كیل چوون ئه‌سیل وایه. ئه‌مما كه‌فیل كه‌له‌پچه‌یه‌كه ده‌كرێته ده‌ستی خاوه‌ن شایانی هاتوو به ده‌نگ و دیموكراسی، راسپارده‌ی خه‌ڵكی پێیه، ئه‌گینا هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسی و رای خه‌ڵك و بژارده‌كانیان نامێنێته‌وه. له‌جێی عه‌دنان سه‌لجوق سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د، حه‌سه‌ن به‌سری جوزال ئۆغڵو والی دیاربه‌كر، له‌جێی ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین، مسته‌فا یامان والی مێردین و له‌جێی به‌دیعه ئۆزگۆگچه سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان، محه‌مه‌د ئه‌مین بیلماز والی وان، ته‌عین كراون.
جاران ده‌وڵه‌ت هانای بۆ ئه‌م ته‌رزه ئیدارییه ناوه‌ندێتییه ده‌برد تا سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراو له حه‌سانه داماڵرێ و دۆسێی جیاجیای دادگایی له‌سه‌ر بكرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و جارانه‌ی په‌نا بۆ قه‌یوم براوه سنووردار و كات دیاریكراو بووه. بۆ نموونه پاش چه‌ند ساڵێك له ماوه‌ی حوكمڕانی، یان چه‌ند مانگێك پێش خولی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارهاتووه. لێ ئه‌مجاره پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، سێ گه‌وره‌ترین شاره‌وانی گرتۆته‌وه و تا هه‌ڵبژاردنێكی تر هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
كه‌یسی لابردنی سه‌رۆكه هه‌ڵبژێردراوه‌كان، یان كردنه‌وه‌ی دۆسێ له په‌رله‌مانتار و سیاسه‌تكارانی باكوور، هه‌موو جار كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی به‌شداری دیموكراسیی باكوور له به‌ده‌نه‌ی سیاسی‌دا.
هه‌ر بۆیه‌ش ره‌وتی كورد له باكوور به ده‌وری خۆی وه‌ك ئه‌زموونێك هه‌میشه رێوشوێنی به‌ره‌نگاریی دیموكراسی دۆزیوه‌ته‌وه تا به شێوه‌یه‌كی زگزاكی درێژه به بوونی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌مجاره ئیجرائاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌نگاوی ئیستباقییه و نیه‌تی ته‌نگه‌به‌ركردنه‌وه‌ی زیاتری دیموكراسیی لێ ده‌خوێنرێته‌وه، تا ئه‌وه‌ی هه‌ر قۆڵبادانی هه‌ده‌په بێت.
دیموكراسی له داكشانێكی وادایه مانشێته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌وڵی ئیحتیواكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبول بوو و تایتڵه فه‌رعییه‌كانیشی وا له باكوور كه‌وتۆته كار. له‌به‌رئه‌وه ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبول زوو لێی تێگه‌یشت و دژی كوده‌تای سپی ئیفاده‌ی دا. ئیفاده‌ی ئه‌و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه نییه قه‌رزاری ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌یه له ئیستانبول، به‌ڵكو ده‌زانێ ژینگه‌ی سیاسیی له‌و وڵاته، ورده ورده شاره‌وانییه‌كان ده‌خاته ده‌ست غه‌یری ئاكپارتی و ده‌وڵه‌تی ئاكپارتیش پارێزگاره‌كانی خۆی له باكوور و حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا وا به‌كار دێنێت پانتایی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانییه‌كان كه‌م بێته‌وه مادام ئاوه‌ها له قازانجی خۆی نه‌بن.
له ساڵی 1991 -ه‌وه كوردی باكوور به تایتڵی حزبی كوردییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و په‌رله‌مان ده‌كات و له هه‌ر وێستگه‌یه‌ك هه‌نگاوێك ده‌چێته پێشه‌وه. تا ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا هه‌یه. كه ده‌وڵه‌ت گه‌ره‌كێتی بنكۆڵی بكات.
مۆدێلی قه‌یومه‌كان یه‌ك له ده‌یان ئامرازن بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی به‌شداریی كورد و كلك و گوێكردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران، ئه‌مجاره زوو په‌نای بۆ برا، چونكه قه‌ڵاكه له ئیستانبولیش درزی تێكه‌وتووه.
نڤیسكار
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25