riklam

له‌ دڵى خۆیدا

بابەتی گۆڕاو 02:08 PM - 2019-08-20
.

.

له‌ دڵى خۆیدا

فه‌رهاد: به‌ هیچ شتێك دڵم لێت ناڕه‌نجێ
شیرین (له‌ دڵى خۆیدا): ئه‌مه‌ چ له‌زگه‌یه‌كه‌ بۆ خاترى ئه‌ڵڵا؟!
* * *
تۆراو: له‌وانه‌یه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ و دوانزه‌ كه‌سیشم له‌گه‌ڵه‌
قوربان (له‌ دڵى خۆیدا): قوڕمساغه‌ به‌ته‌ماى وه‌نه‌وشه‌یه‌
* * *
نازدار: ره‌قه‌مى حیمایه‌كه‌یشیم لایه‌
بێ ناز (له‌ دڵى خۆیدا): ئه‌ه برا یه‌عنى ئه‌ویش ....!
* * *
كرێچى: حاجى گیان چۆنى؟ حاڵ و ئه‌حواڵت؟! مناڵه‌كان باشن شكور؟
حاجى (له‌ دڵى خۆیدا): سه‌گبابه‌ نیازى وایه‌ ئه‌م مانگه‌ش كرێ خانووه‌كه‌ دوابخات
* * *
هه‌ڤاڵ سین: پێویسته‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئازادا بیخه‌ینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌
هه‌ڤاڵ صاد (له‌ دڵى خۆیدا): ئه‌ى زۆڵ! دیاره‌ ده‌عوه‌ته‌كه‌ى ئه‌مشه‌و ئیشى خۆى كردووه‌.
* * *
یه‌كه‌م: به‌ڕاستى ئیشێكى خراپه‌ ئه‌م براده‌رانه‌ كوڕى خۆیان دائه‌نێن
دووه‌م (له‌ دڵى خۆیدا): ئه‌وه‌ چونكه‌ خۆى كوڕى نییه‌ بۆیه‌ وائه‌ڵێ
* * *
دكتۆر: ئێواره‌ وه‌ره‌ بۆ عیاده‌ ته‌نورییه‌كت بۆ بنووسم له‌گه‌ڵ فه‌حسێكى كامیلى خوێندا
نه‌خۆش (له‌ دڵى خۆیدا): كوڕى باشه‌ به‌ حه‌مه‌ قه‌دۆم ئه‌زانێ
* * *
ئه‌م: دڵنیام پڕۆژه‌كه‌مان سه‌رئه‌گرێ
ئه‌و (له‌ دڵى خۆیدا): بیستبوم خۆشباوه‌ڕه‌، به‌س نه‌ك به‌م ده‌ره‌جه‌یه‌
* * *

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket