پشكنینی روفاتی ئەنفالكراوانی گۆڕەكەی سەماوە دەستپێدەكات

پشكنینی روفاتی ئەنفالكراوانی گۆڕەكەی سەماوە دەستپێدەكات


19/8/2019 19:23:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند: روفاتی ژن و منداڵە ئەنفالكراوەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە لەپزیشكی دادوەری بەغدا پشكینینی دی ئێن ئەیان بۆ دەكرێت و پرۆسەكەش مانگ و نیوێكی پێدەچێت.

سالار مەحمود راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند: بەمەبەستی ئاگاداربوون لە كارەكانی تیمی توێكاریی و پشكنینی ئێسك و پروسكی  ئەنفالكراوەكان لە پزیشكی دادوەری سەردانی تەرمی ئەنفالكراوەكانمان كرد لە شاری بەغدا، دوای هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەبیابانی سەماوە كە 171 تەرمی ژن و منداڵی ئەنفالكراوی تێدا دۆزرایەوەو دەرهێنران،  تەرمەكان ئێستا لە پزیشكی دادی بەغدان و پشكنینی (دی ئێن ئەی) (Deoxyribonucleic acid)یان بۆ دەكرێت.

دەشڵێت: ئێسك و پروسكەكان (74) منداڵ و (97) ژنن، پرۆسەی پشكنین و توێكاری ئەم ئێسك و پروسكانە ماوەی مانگ و نیوێك دەخایەنێت بەوتەی پشكنەران.

راوێژكاری سەرۆك كۆمار راشیگەیاند: ئامانج لەسەردانەكەی ئەمڕۆمان بۆ ئاگاداربوون بوو لە كاروبارەكان و راپەڕاندنی ئەركەكان و دەستخۆشیمان كرد لەتیمی پشكنین و جیاكردنەوەی یەكجارەكی ئێسك و پروسكەكانی سەر بەپزیشكی دادوەری كە سەر بەوەزارەتی تەندروستییە، هەروەها پێزانین و سوپاس بۆ تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بەدامەزراوەی شەهیدان و وەزارەتی شەهیدان كوردستان.

باسی لەوەشكردوە كە لەگەڵ پۆڵا شەهید سیروان سەردانیان كردوەو لەلایەن د.زەید عەلی بەڕێوبەری گشتی پزیشكی دادی عیراق پێشوازیان لێكراوەو كورتەیەكی لە كارو ئەركەكانی بۆ رونكردونەتەوە، هەروەها رێنیشاندەربووە بۆ بینینەوەی ئێسك و پروسكەكان لە هۆڵی كارداو میكانیزمی كاركردن لەو ئەركەیاندا.

PUKmedia تایبەت 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا

  • image04
  • دوای چه‌ندین ساڵ به‌فر له‌به‌غدا باری

  • image04
  • تاڤگەی سەهۆڵ

  • image04
  • 16 ساڵ بەسەر مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت

  • image04
  • یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیرو هاوڕێكانی

  • image04
  • شه‌هید مامه‌ڕیشه‌ هه‌ڵۆی چنگ به‌گڕی گه‌رمیان

  • image04
  • بەڕێوەچوونی چلەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە

  • image04
  • هۆن كۆنگ.. بەگومانی تووشبووی كۆرۆنا تێیدا كەشتییەك رادەگیرێت


                                           

دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو


ڕۆژی شه‌ممه‌  15/2/2020 له‌ شاری هۆڕسنس سیمنارێك بۆ په‌رله‌مانتاری دانیماركی ( سۆران سۆنۆگۆ) سه‌ربه‌حیزبی ئینهیزلیستن ...


  كه‌نه‌دا، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌له‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
   فینلاند.. ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كرێته‌وه‌
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا

21 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕفاندن‌و ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ناسراو به‌ئاپۆ، له&zwn...


  داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە
  كەلار لەبارینی بەفر بێ بەشە


کاریکاتێر