حاكم قادر.. كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ ده‌به‌ستین

حاكم قادر.. كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ ده‌به‌ستین


19/8/2019 18:51:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، بۆ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ركێكی هه‌ڤاڵانه‌ی یه‌كێتییه‌ به‌ئه‌مه‌كه‌كانه‌، گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی به‌دیهێنه‌ری ئامانجه‌ ڕه‌واكان و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی، سه‌ركه‌وتنی پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مانه‌ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ 19-8-2019،  له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامه‌كانی سه‌نگه‌ر به‌ڕێوه‌ی برد، له‌پاش خستنه‌ڕووی دواپێشهاته‌ سیاسی یه‌كانی عیراق و ناوخۆی هه‌رێم به‌گشتی، دواهه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی گه‌وره‌ی یه‌كێتی و له‌سه‌ر پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ وتی: یه‌كێتی له‌قۆناغی سه‌ختی شاخدا به‌خوێنی ئاڵوگه‌شی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كانی و ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌و كۆڵنه‌دانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كه‌به‌ خۆبه‌ختكردن و له‌ده‌ستدانی به‌شێكی جه‌سته‌یان گه‌له‌كه‌مانیان ڕووه‌و لوتكه‌ی ئازادی و ڕزگاری هه‌ڵكشاند، له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانیدا، یه‌كێتی هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی ڕه‌خنه‌گرتن و چاكسازییه‌و پێویسته‌ به‌یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی یه‌كێتی یه‌كان و به‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتی و به‌وه‌لانانی گرفته‌لاوه‌كییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دیارده‌ی وه‌لانان و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌رو دڵسۆزه‌كانی وپابه‌ندبوون به‌پره‌نسیب وگه‌رانه‌وه‌ بۆسه‌ره‌تاكانی، یه‌كێتی یه‌كه‌مان  به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئاڕاسته‌ بكه‌ین .

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی كه‌مئه‌ندامان به‌تایبه‌ت تێكۆشه‌رانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر گفتوگۆكراو، داوا له‌په‌رله‌مانی كوردستان وكابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا چاو به‌ ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی كه‌مئه‌نداماندا بخشێنرێته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌له‌گه‌ڵ بژێوی یاندا گونجاوبێت  .

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەكانی دەرەوە كارەكانیان رێكدەخەنەوە


لەنێوان رۆژانی21–22ی ئەیلولی2019 بەسەرپەشی بەرپرسی زۆنی ئەوروپای رێكخستنەكانی ئەوروپا هەڤاڵ دلێ سەیدە كۆمیتەی رێكخستنی ئەڵمانیا لەبەر رۆشنایی بڕیارو ڕاسپاردەكانی ...


  كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە
  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر