riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی نمونه‌یه‌كی جوانتری دیموكراسی پێشكه‌شبكات

ی.ن.ک‌‌ 06:00 PM - 2019-08-19
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی جه‌خت له‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی نوێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.

ئه‌مڕۆ 19-8-2019، بافڵ تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ رزگار عه‌لی به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی كردو له‌ دیدارێكدا وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی و ھاوكاری بۆ سه‌رخستن و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان جه‌ختیشی له‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه‌ بۆ كاركردن و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی نوێ له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتوودا.

له‌و دیداره‌دا بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: ده‌بێت یه‌كێتیی له‌ داھاتوودا نمونه‌یه‌كی جوانتری دیموكراسی و شارستانییانه‌پێشكه‌شبكات و پێكه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر تۆماربكه‌ین.

له‌ به‌رامبه‌ردا رزگار عه‌لی به‌رنامه‌ی نوێی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی ئاشكراكردو رایگه‌یاند: له‌ ھه‌فته‌ی داھاتووه‌وه‌ نه‌خشه‌رێگای نوێی كاركردن داده‌نێین و سیستمێكی ھاوچه‌رخیش بۆ ھه‌ڵبژادنه‌كانی داھاتوو په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket