riklam

بافڵ تاڵەبانی: کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین

ی.ن.ک‌‌ 04:55 PM - 2019-08-19
.

.

بافڵ تاڵەبانی تەئکید لە بەستنی کۆنگرەی بێتەوافق و نوێکردنەوەی یەکێتیی دەکاتەوەو   یەکێتییەکانیش دڵنیادەکاتەوە  کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستن .

‎بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردو  لەلایەن نەرمین عوسمان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوەدیموکراتییەکان و بۆردی پیشەییەکان و بەرزان ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بۆردی  ( ئێن جی ئۆ ) کان پێشوازیکرا و  لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەسەر   ئامانجی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و شێوازی نوێی کارکردنیان بۆ بەرجەستەکردنی داوا پیشەییەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی .

لەتەوەریکی دیکەی دیدارەکەدا بە وردی باس لە ھەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی کرا

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی تەئکیدیکردەوە لە بەستنی کۆنگرە بێتەوافق و نوێکردنەوەی یەکێتیی و رایگەیاند یەکێتییەکان دڵنیادەکەمەوە کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین و سیاسەتێکی نوێ بۆ ھەرێمێکی نوێ دادەڕێژین کە لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی ئەندامان و ھەواداران و دڵسۆزان و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و  خەمخۆرانی یەکێتیی بێت و  پێکەوە ھەمووشمان  چەپکە گوڵەکەی مام ئەکەینە گوڵدانی  یەکیتییەکی نوێ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket