riklam

تەئكید لەچڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:01 PM - 2019-08-19
.

.

ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی ئابی 2019، وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی كە پێكهاتبوون لە سكرتارییەت و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی بەمەبەستی پیرۆزبایی و دوپاكردنەوەی پشتیوانی سەردانی رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی نوێی دەزگای هەڵبژاردنیان كرد.

سەرەتا زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بەناوی ئەنجومەنی ناوەندییەوە پیرۆزبایی لە رزگار عەلی كردو پشتیوانی و هەماهەنگی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ دەزگای هەڵبژاردن دووپاتكردەوە.

لەبەرامبەردا رزگار عەلی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردان و پشتیوانی ئەنجومەنی ناوەندی دەربڕی و وتی: ئەنجومەنی ناوەندی ئۆرگانێكی گرنگی یەكێتیەو بەرنامەی تایبەتمان دەبێت بۆ هەماهەنگی زیاتری نێوانمان بەتایبەتی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتودا كە زۆر گرنگ و چارەنوسسازن بۆ گەلەمان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و رزگار عەلی وێرای گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و دۆخی ناوخۆی یەكێتیی، جەختیان لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان كرد بۆ بەستنی كۆنگرە كە گیانی هەڤاڵانە و پەیڕەوی ناوخۆ بكرێتە بنەمای كاركردنی هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket