لە ئۆتاوە بۆ بانكۆك و گۆڕانكاری گەورە......!!

لە ئۆتاوە بۆ بانكۆك و گۆڕانكاری گەورە......!!


19/8/2019 11:47:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 یەكێتی مامۆستایان جیهانی (Education International) كورتكراوەكەی (EI)K هەرچوار ساڵ جارێك  كۆنفرانس دەبەستێت، لە 19 تا 26 تەمموزی 2015 هەفتەمین كۆنفراسی خۆی لە ئۆتاوەی پایتەختی كەنەدا گرێدا، لەوێ نزیكەی (900)ئەندام لە (120) وڵات بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا كۆنفراسەكە بەڕێوەچو، لەو (7)رۆژە كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردەی گرنگ پەسندكران، وەكو بەرنامەی كاری ئەو چوار ساڵەی دوای كۆنفرانس، دوای چوارساڵ رێك لە 19 تا 26 تەمموزی 2019، هەشتەمین كۆنفراسی لە بانكۆكی پایتەختی تایلاند بەڕێوەبرد، لە راستیدا بۆ خۆم وەكو ئەندامی كۆنفراسی، تێبینی ئەوەم كرد گۆڕانكاری گەورە لە هەیكەل و بەرنامەی كاری ئەو رێكخراوە هاتۆتە پێش، ئەمجارەیان 1452 نوێنەر لە 178 دەوڵەت ئامادەی كۆنفراسەكە بوون، هاوكات چەندین كەسایەتی گەورەی جیهان، بە تایبەت ئەوانەی خەڵاتی نۆبلیان لە بوارە جۆار وجۆرەكان پێ بەخشرابوو هەروەها رێكخراوی كاری نێو دەوڵەتی و یونسكۆ و یونسێف و چەندین  ئەندام پەرلەمان بەناوبانگی  وڵاتان، لە بارەی بڕیار و راسپاردەكانیشەوە گۆڕانكاریەكان گەورە بوون، كۆمەڵێك بواری  زۆر هەستیار بوونە جێگای باس و خواس، هێندەش بیرۆڕاو سەرنجیان لەسەر خرایەڕو، بە بڕوای خۆم لە زۆربەی كۆنفرانسە جیهانیەكان پر گفتوگۆ و بینە و بەردە بوو، دواجار كۆمەڵێك پڕۆژە بڕیار پەسندكران و خرانە بەرنامەی كاری چوار ساڵ داهاتو كە بە تەواویەت هەموو بوارەكان كۆمەڵگە و پێویستیەكانی ژیانێكی شایستە بە مرۆڤایەتی تێدا جێكرایەوە، لەوانە:-

1- یەكسانی ژن و پیاو و نەهێشتنی رەگەز پەرستی.

2- فێركردنی دانیشتوان و كۆمەڵگە رەسەنەكان و پاراستنی زمانەكانیان كە بۆ ئێمە گەلی كوردیش  زۆر گرنگ بوو.

3- دابینكردنی مافەكانی ئاوارە و كۆچپێكراوەكان.

4- پاراستنی مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە و فێركردن.

5- پاراستنی ژینگە و رێگریكردن لەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی گۆڕینی ئاوو هەوا و جوگرافیای سروشتی.

6- كاركردن بە جددی لە پێناو بەرجەستەكردنی دیموكراسیەت و دژایەتی كردنی سیستەمە تۆتالیتاریەكان و هەژمونی راستڕەوەكان.

7- دژایەتی كردنی گۆڕینی خوێندنگا گشتیەكان بۆ تایبەت و رێگریكردن لەوەی فێربوون وەك كاڵا بفرۆشرێتەوە.

8- دیاریكردنی بودجەی شایستە بۆ فێربوونی بە خۆڕایی و باش بۆ هەموان.

9- فەراهەمكردنی مافی تەواو بۆ نوسەران و توێژەران و نەهێشتنی هیچ جۆرە سانسۆرێك لەسەر نوسین و بڵاوكردنەوەكانیان.

لە راستیدا ئەوانە گۆڕانكاری جەوهەری و زۆر گرنگن لە  كاروبەرنامەی ژیانی رێكخراوەیی، نەك هەر ئەوە، بڕیاری ئەوەش درا بە جددی هەوڵیان بۆ  بدرێ ، جێی باسە ئەو رێكخراوە زۆر شتی پێدەكرێت چونكە 32 ملیۆن ئەندامی لەسەرتاسەری جیهان هەیە، لەلایەن كۆمەڵێك رێكخراوی نێو دەوڵەتیەوەپشتیوانی دەكرێ و چاودێریشە لە نەتەوە یەكگرتوەكان، هەروەك سكرتێری گشتی ئەو رێكخراوە(د. دیفید ئیدوارد ) لە وتاری كۆتایی كۆنفراسدا  وتی ((پێویستە رێكخراوەكانی ئەندام لە EI))  بەیەكەوە كار بكەن لە پێناو سنوردانان بۆ ئەو پیاوانە و راوێژكارەكانیان  كە دیانەوێت بەهێز خۆیان بسەپێنن هەروەها ئەوانەشی دەیانەوێت بە پڕۆژە گوماناویەكانیان هەرەس بە پەروەردە و فێركردنی گشتی بهێنن، لە رێگای گۆڕانكاری نا تەندروست، تەئكیدیشی كردەوە دەبێت دژی ئەو كەسانەش بوەستینەوە كە هەردەمێك سروشتێكیان هەیە و دەیانەوێت بە پێی ویستی خۆیان ئیدارەی جیهان بدەن، لە درێژەی وتەكەی وتی مەترسن و چاوقایم بن لە كۆی پێویست بكات هەمومان لەوێین، ئێمە تەنها پیاوی كاری كاتی و تایبەت نین، ئێمە پیاوی حیكمەت و عەقل و ئیدارەین، ئێمە هەموو زمانەكانین تەنها یەك زمان نین، دەبێت قسەمان هەبێت بە چاك بڵێن چاك و بە خراپیش بڵێین خراپ ،چونكە ئێمە پارێزگاری لە راستی دەكەین، لە ژێر رۆشنایی ئەو بڕیار و راسپاردانە یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش دەكەوێتە ژێر بەرپرسیاریەتیەوە ، چیدی نابێت ئەو رێكخراوە بە شێوازە كۆنەكەی و چڕكردنەوەی كارەكانی كە  تەنها لە پاراستنی مافی مامۆستایان قەتیس بكرێت،  بە پێچەوانە دەبێت گۆڕانكاری تەواو لە هەیكەلی رێكخراوەكە و بەرنامەی كاری بكات،  بە شێوەیەك  تەواوی پێداویستیەكانی ژیانی كۆمەڵگە بگرێتەوە، بڕوام وایە لە كۆنگرەی داهاتو ئەو بنەمایانە دەبێت بڕیاری لێبدرێت و كاریشی بۆ بكرێت ئەگەر نا پەیكەرێكی بێ گیانە نەبوونی باشترە لە هەبوونی.

ن/ عەبدولواحید محەمەد

PUKmedia تایبەت

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كرێكارێك له‌كاتی كڕینی كتێب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵَه‌تی كتێب له‌ سلێمانی

  • image04
  • كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ

  • image04
  • كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت


                                           

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی...


  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
   له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

سلێمانی كوانوی داهێنان و نوێگەری

لە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆزیاتر پتەوكردنی پردی پەیوەندی ڕایەڵەی نێوان كۆمەڵگاو زانكۆ، چالاكی وكۆنفرانس و كۆنگرەكانی زانكۆی سلێم...


  پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە
  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت


کاریکاتێر