ناوچه‌ی ئارام و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان

ناوچه‌ی ئارام و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان


19/8/2019 09:28:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئه‌مریكا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا ئاماژه‌ به‌به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات، به‌ڵام توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ رێكه‌وتنی كۆتایی كراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك رووبدات قبوڵ ناكرێت، هێزه‌كانی سوپای سوریایی دیموكرات كه‌شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ پێشه‌نگی ده‌كه‌ن، مه‌رجیان هه‌یه‌.

 

چۆنیه‌تی رێكه‌وتنه‌كه‌ 

به‌پێی نوێترین ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی كه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌زاری خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، رێكه‌وتنی ته‌واو كراوه‌و وه‌فدی باڵای ئه‌مریكا هێشتا له‌توركیایه‌، گفتوگۆكان له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت به‌رده‌وامه‌.

وه‌زیری به‌رگری توركیا، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ناوچه‌ی ئارام له‌ ناوچه‌ی سه‌رێكانی  ده‌گرێته‌وه‌، له‌سنوری ئه‌ودیوی توركیا له‌پارێزگای شانلی ئۆرفاوه‌ ده‌بێت به‌ قوڵای 30 بۆ 40 كیلۆمه‌ترو به‌درێژایی 100 كیلۆمه‌تر.

به‌ڵام ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مریكا له‌زاری به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا، زانیاری ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، كه‌ به‌قوڵای 5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام توركیا ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا پێ قبوڵ نیه‌، چونكه‌ به‌ پڕۆژه‌ی قه‌سه‌ده‌ی ده‌زانێت.

 

 

ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش

رادیۆی مۆنتی كارلۆ، له‌راپۆرتێكی تایبه‌تدا، باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مریكاو توركیا له‌و ناوچه‌یه‌یی دیاریان كردوه‌ بۆ دروستكردنی ژوورێكی هاوبه‌ش، یان سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوبه‌ش له‌داهاتوودا ئۆپراسیۆنه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌بێت.

لایخۆشیه‌وه‌، روسیا ئه‌لیه‌وم، ئاشكرایكردوه‌:" ئه‌و ناوچه‌ ئه‌منه‌ به‌ربه‌ستێك ده‌بێت بۆ چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سوریا بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، و هه‌ر جۆره‌ جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هاوبه‌شی ئه‌مریكاو توركیا ده‌بێت.

 

توركیا جوڵه‌ تاكڕه‌وییه‌كانی نامینێت

ئیسماعیل كایا چاودێری سیاسی توركیا به‌ سپۆتینگی راگه‌یاندوه‌:" توركیا به‌ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی سیاسی به‌ده‌ستهێناوه‌ ،چونكه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌دوای ئه‌و ئامانجه‌ بووه‌و ئێستا پێی گه‌یشتووه‌و له‌چه‌ند رۆژ یان هه‌فته‌ی داهاتوو ناوچه‌كه‌ دروست ده‌بێت".

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا جوڵه‌ سه‌ربازیه‌كانی ته‌نها له‌رووی زه‌مینیه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رۆڵی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌، حسێن عه‌باس، چالاكوانێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان، به‌پێی زانیاریه‌كانی،  ئه‌و ناوچه‌ ئه‌منه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا نه‌توانێت تاكڕه‌وانه‌ جوڵه‌ی سه‌ربازی له‌و سنوره‌دا ئه‌نجام بدات و په‌لاماری كورده‌كان بدات.

به‌ڵگه‌ی ئه‌و چالاكوانه‌ ئه‌وه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆببێته‌وه‌ گرنتی به‌ كورده‌كان داوه‌ بێ زیان ده‌بن و ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ربه‌ستێك به‌رامبه‌ر به‌توركیا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر كورد داده‌نێن.

 

 

 

 

 

بل.jpgترسی كورد له‌داگیركاری توركیا 

عومه‌ر ئه‌وسی سه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سوریاو ئه‌نجامی ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی سوریا، ده‌ڵێت:" هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئه‌مجاره‌ زۆر مه‌ترسیدارن، به‌تایبه‌ت رێكه‌وتنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌باكوری سوریا له‌ناوچه‌ی كۆبانێوه‌ بۆ سه‌رێكانی و ده‌رباسیه‌و عامودا تاكو نزیك رووباری دجله‌ش ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ توركیا له‌دانیشتنه‌كانی سوتشی و ئه‌ستانا له‌گه‌ڵ  روسیاو ده‌وڵه‌تانی تر له‌سه‌ر دۆخی سوریا رێكه‌وتنی كردوه‌.

 

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو:" توركیا ده‌یه‌وێت به‌و كاره‌ی پێگه‌ی خۆی به‌یه‌كجاری بچه‌سپێنێت له‌باكوری سوریاو ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بۆ داهاتووی سوریا.

مه‌زڵوم كۆبانێ،  فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات، دروستكردنی ناوچه‌ی ئه‌منی، به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ ده‌زانێت ئه‌گه‌ربێت و به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ توركیا دیاری كردون بۆ ئه‌مریكاییه‌كان.

دەشڵێت:" رێكه‌وتنی توركیاو ئه‌مریكا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام، هه‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ پێشكه‌شی واشنتۆنی كردوه‌ و ناوچه‌ی ئارامیش له‌ هه‌ندێك شوێن به‌ قوڵایی 5 كیلۆمه‌تر و له‌ هه‌ندێك شوێن 14 كیلۆمه‌تره‌".

كۆبانێ باس له‌وه‌شده‌كات:" ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، ناوچه‌كانی دیجله‌ و فورات و سه‌رێكانی و گرێ سپی له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

 

PUKmedia ئامادەكردنی " سامان یاروه‌یس" 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەكانی دەرەوە كارەكانیان رێكدەخەنەوە


لەنێوان رۆژانی21–22ی ئەیلولی2019 بەسەرپەشی بەرپرسی زۆنی ئەوروپای رێكخستنەكانی ئەوروپا هەڤاڵ دلێ سەیدە كۆمیتەی رێكخستنی ئەڵمانیا لەبەر رۆشنایی بڕیارو ڕاسپاردەكانی ...


  كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە
  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر