riklam

نەورۆز قۆناغی سێیەمی خولی عێراقی بردەوە

وەرزش‌‌ 12:34 AM - 2019-08-19
.

.

 

لە قۆناغی سێیەمی خولی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق، تیپی كچانی نەورۆز توانیان ئەنجامی شایستە دەستەبەربكەن و لە پلەی یەكەمدا بێن.

 

لەم قۆناغەی خولەكەدا كە لە ناوەراستی ئەم مانگە بە بەشداری یاریزانان (سۆزی دڵشاد، مژدە رەفیق، كانیاو حسێن، لاڤان ئەحمەد)، توانیان لەسەر ئاستی تیپ پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی تاك دژی كات پلەی سێیەم و چوارەم دەستەبەربكەن، لەسەر ئاستی تاك-گشتیش پلەی یەكەم بەدەستبهێنن.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە قۆناغەكانی یەكەم و دووەم تیپی كچانی یانەی نەورۆز پلەی یەكەمیان بەدەستهێنابوو، بۆیە وا چاوەرواندەكرێت لە قۆناغی چوارەم و كۆتایی كە بە ئەگەرێكی زۆر لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، بەهەمانشێوەی قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم، پلەی یەكەم مسۆگەربكەن و وەك ساڵانی رابردوو ببنە پاڵەوانی خولەكە.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket