riklam

بێئاوی خەڵكی دهۆك بێزار دەكات

کوردستان 10:22 PM - 2019-08-18
.

.

ماوەی چەندین رۆژە كێشەی بێ ئاوی بەشێك لەدانیشتوانی پارێزگای دهۆك و قەزای سمێلی گرتوەتەوەو هاوڵاتیانیش دەڵێن نرخی تەنكەرێك ئاوی خواردنەوە لە 25 هەزار دینارەوە گەیشتوەتە 80 هەزار.

نزیكەی 10 رۆژە كێشەی بێئاوی بەشێكی شاری دهۆك و قەزای سمێلی سەر بەپارێزگاكەی گرتوەتەوەو بەهۆیەوە نزیكەی  800 هەزار كەس ئاوی خواردنەوەیان پێناگات و بێ ئاو بوون. 

دانیشتوانی ئەو ناوچانەی دهۆك كە بێ ئاو بوون ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن كە چەندین رۆژە ئاوی خواردنەوەیان پێنەگەیشتووەو نرخی ئاوی خواردنەوەش كە لەڕێی تەنكەری بازرگانییەوە دەیكڕن بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، دەڵێن نرخی تەنكەرێك ئاو لە 25 هەزار دینارەوە گەیشتوەتە 80 هەزار دینار. 

ئەمڕۆ جێگری پارێزگارو بەرپرسانی ئاوی دهكۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەكرد كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی بەشێك لەهاووڵاتیانی دهۆك بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی بووەو بەڵێنیان بەخەڵكی دهۆكدا كێشەكەیان بۆ چارەسەر دەكەن.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket