riklam

منداڵێك لەكاتی یاریكردندا گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:31 PM - 2019-08-18
.

.

لەرانیە بەهۆی تەزووی كارەباوە منداڵێك گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش دەڵێت منداڵەكە بۆ یاریكردن چوەتە خانویەكی تەواو نەكراو، بەڵام كارەبای لەسەر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019، لە گەڕەكی شەهیدانی شاری رانیە كچێكی تەمەن شەش ساڵان لە خانویەكی نزیك ماڵەكەیان تەزوی كارەبا لێیداوەو بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت: منداڵە ناوی (ع. ر)و بەڕەگەز عەرەبەو خەڵكی عیراقە، لەكاتێكدا بۆ یاریكردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەكەكەیان دەچێتە ناو ئەو خانوەی كە هەیكەلەو تەواو نەكراوە، بەڵام كارەبای لەسەر بووە، لەكاتی یاریكردن تەزوی كارەبا لێیداوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین رونیشیكردوەتەوە: تەرمی منداڵەكە بەڕێكراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیەو دواتر گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری رانیەو دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كرایەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كرایەوەو لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket