riklam

سەرۆك كۆمارو باڵیۆزی ئەمریكا دوا پێشهاتەكان تاووتوێ دەكەن

عیراق 09:12 PM - 2019-08-18
.

.

ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح، لەبەغدا پێشوازیكرد لە ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەعیراق. 

لە میانی دیدارەكەدا باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئاسۆی هاریكاری لە‌گشت بوارەكاندا كرا لە‌پێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵاتدا. 

هەر لەدیدارەكەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەو جیهان تاووتوێ كرا، هاوكات دووپاتیش لە پێویستی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكان و گرتنەبەری گفتوگۆ بۆ كۆتایی هێنان بە تەنگەژەكانی ناوچەكە كرایەوە، لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەو جیهاندا.

PUKmedia 

 

4552.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket