riklam

كەسێك بە 13 تۆن برنجی ساختەوە دەستگیردەكرێت

کوردستان 05:59 PM - 2019-08-18
.

.

ئاسایشی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد كە بەنیاز بووە 13 تۆن برنجی بایەعی بكاتە كیسی برنجی جۆری  قبلەو فاخر و تایلاندی و لەبازاڕدا ساغی بكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ئاماژەی بەوەداوە: ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیاندا بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی ساختە هێزەكانمان توانیان كەسێك بەناوی (ع.ف.ع) دەستگیر بكەن لەكۆگایەكی عەمبار لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی.

رونیشیكردوەتەوە: دەستگیركراوەكە 13 تۆن برنجی بایەعی لە كۆگاكەیدا عەمبار كردبوو كە بە نیازبوو برنجی بایەعیەكە بكاتە كیسی 25 كیلۆیی بەتاڵ لەجۆری  قبلەو فاخر و تایلاندو لەبازاڕدا بەگرانتر ساغیان بكاتەوەو بیانفرۆشێت بەهاووڵاتیان.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند: پێش ئەوەی  بیانخاتە بازاڕەوەو ساغیانبكاتەوە دەستگیرا بەسەر برنجەكەداو ناوبراو روبەڕوی لایەنی پەیوەندیدار كرایەوە بەمەبەستی رێكاری یاسای. 

PUKmedia   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket