riklam

زاخۆ..كچێك لەڕوباری خاپوردا خنكا

کوردستان 05:39 PM - 2019-08-18
.

.

لەزاخۆ كچێك لە روباری خاپوردا خانكاو بەرگری شارستانی قەزاكەش دەڵێت تائێستا تەرمەكەی دەرنەهێنراوەتەوەو تیمەكانیان بەدوایدا دەگەڕێن.

بەرگری شارستانی قەزای زاخۆ رایگەیاند ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019، كچێكی تەمەن 30 ساڵان دوای گەڕانەوەی لەنەخۆشخانە كە خوشكێكیشی لەگەڵی بووە، كەوتوەتە ناو ئاوی روباری خاپورو خنكاوە، دوای رووداوەكەش تیمەكانیان دەستیان بەگەڕان كردوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو كچە، بەڵام تائێستا تەرمەكەی دەرنەهێنراوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە لەماوەی ئەمساڵدا لەسنوری قەزای زاخۆ 9 كەس لەئاودا خانكاون و تائێستا تەرمی سیانیان نەدۆزراوەتەوە كە دوانیان لەوەرزی زستان و بەهاردا بوون و بەهۆی زۆری ئاوی روبارەكەوە نەتوانراوە تەرمەكانیان بدۆزرێتەوە.

بەرگری شارستانی زاخۆ ئاماژە بەوەشدەكات كە بەوتەی كەسوكارەكەی، كچەكە هیچ نەخۆشییەكی دەرونی نەبووە.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket