riklam

ئاستی خوێندن لەئەڵمانیا یەکەمینە

هەمەرەنگ 03:15 PM - 2019-08-18
.

.

بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری ئەڵمانی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی DAAD  ئەمساڵ ئەڵمانیا بەهۆی بەرزی ئاستی کوالێتی ف‌ورکردن وئاستی زانستیەکەی بۆتە وڵاتی باش لەوەرگرتنی خوێندکارانی بیانی لە زانکۆکانی  ئەڵمانیا لەسەر ئاستی جیهان لەدوای ئەمریکاو بەریتانیاو ئوسترالیا لەڕیزبەندی چوارەم دێت، بەوپێیە لە دوای وڵاتانی ئینگلیزی زمان بەپلەی یەکەم دێت.

ساڵی پار ٢٨٢ خوێندکاری وڵاتە جیاجیاکان هاتونەتە ئەڵمانیا لە زانکۆکان خوێندویانە، بەهۆی بەرزی ئاستی زانستی سومعەی زانکۆ ئەڵمانیەکان تادێت ڕەواجیان زیاتر دەبێت، شایانی باسە ئەڵمانیا١٤٠  زانکۆ Universtät و٥٢ ئەکادیمیای هونەر Kunsthochschulen و ٤٢٦ کولیژو ئینستیتۆی جیاجیاFachhochschulen  ی هەیە کە سەربەخۆن ولەدەرەوەی زانکۆکان خوێندنی تێدا دەکرێت، کە ژمارەیەکیشیان ئەهلین.

زانکۆ نایابەکانی ئەڵمانیا بریتین لە( زانکۆی هایدلبێرگ، هامبۆرگ، لودڤیگ ماکسیمییانز،زانکی میونشن، فرایبۆرگ، فرانکفۆرت، کالسرۆ، گۆتێنگن،ئاخن، ئازادی بەرلین...هتد)


PUKmedia بورهان ئەمین/ ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket