riklam

توو شه‌ره‌ف ئه‌وه‌ جوابه‌؟؟

بابەتی گۆڕاو 03:15 PM - 2019-08-18
.

.

توو شه‌ره‌ف ئه‌وه‌ جوابه‌؟؟

هاووڵاتى: قوربان گیان ئه‌وه‌ شه‌ش سه‌عاتى رێكه‌ كاره‌بامان نى یه‌
دائیره‌ى كاره‌با: به‌قورعان ئێمه‌ش
×××
دایك: كاك دكتۆر ئه‌م مناڵه‌ حه‌فته‌یه‌كه‌ سكى ئه‌چێ و ئه‌ڕشێته‌وه‌
دكتۆر: تۆ بڵێ ى به‌ بۆن نه‌كه‌وتبێ
×××
ئیعلامى: پێت وایه‌ ئه‌مریكا له‌ئێران بدات؟
چاودێرى سیاسى: بڕوا ناكه‌م.. ده‌ستى زۆر خواره‌
×××
ئابوریناس: چى له‌و هه‌موو كافتریایه‌ ئه‌كه‌ن به‌ڕێز؟
حكومه‌ت: وه‌زاره‌تێكیان بۆ دائه‌نێین
×××
رۆژنامه‌نووس: ئایا جه‌نابت له‌و بڕوایه‌داى ئاشتى هه‌ورامى بمێنێته‌وه‌؟
سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت: ئه‌گه‌ر سه‌عى نه‌كا ئه‌رێ وه‌ڵڵا
×××
باوك: بۆچى عه‌ینه‌كه‌كه‌ت شكاندم رۆڵه‌؟
ئه‌ولاد: بۆئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌زعه‌ قۆڕه‌ى وڵات نه‌بینى
×××
هه‌ڤاڵ: ماوه‌یه‌كه‌ تواناى درۆكردنم نه‌ماوه‌ نازانم چی بكه‌م
هاوڕێ: بچۆ راپۆرتى پزیشكى بێنه‌.
×××
وه‌زیر: نه‌خێر سمتى كارداشیان موشكیله‌ى ئێمه‌ نی یه‌
كۆمه‌ڵناس: بۆچى؟
وه‌زیر: چونكه‌ هه‌ر پرۆژه‌ بچوكه‌كان عایدى ئێمه‌یه‌
×××
خریج: بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بێكارى چیتان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌؟
مه‌سئول: ته‌زبیح
×××
كابرا: مامۆستا گیان هیچ هه‌یه‌ پیاو بیخوا و رۆژووه‌كه‌ى نه‌شكێ؟
مامۆستا: به‌ڵێ.. خه‌فه‌ت
×××
ئه‌حمه‌د: یه‌عنى شوكور پێویستییه‌كانى ژنهێنانت ته‌ئمین كردووه‌؟
مه‌حمود: وه‌ڵڵا به‌س دوو شایه‌ته‌كه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket