riklam

شەپۆلێكی گەرمای تر روو لەهەرێم دەكات

کوردستان 02:44 PM - 2019-08-18
.

.

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو  بەرزترین پلەی گەرماش لەرۆژی چوار شەممەدا دەبێت و كۆتایی هەفتە كاریگەرییەكەی نامێنێت. 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاماژە بەوەدەكات كە شەپۆلێكی گەرما روو لەناوچەكانی هەرێم دەكات و كۆتایی ئەم هەفتەیە كاریگەری شەپۆلەكە كۆتایی دێت، دەڵێت: سبەینێ 19ی ئابی 2019، پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن و تا رۆژی چوار شەممە بەردەوامدەبێت و رێژەی بەرزبوونەوەكەش (2 بۆ 4) پلەی سیلیزی دەبێت.

رونیشیكردوەتەوە: بەرزترین پلەی گەرما رۆژی چوار شەممە دەبێت و رۆژی پێنج شەممە كاریگەری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كۆتایی دێت.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە پلەی گەرمای لەپارێزگاكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت، لە هەولێر 44 پلە، سلێمانسی 42 پلە، دهۆك 42 پلە،  كەركوك47، هەڵەبجە 44 پلە، خانەقین 48، زاخۆ 44 پلەو چەمچەماڵیش 45 پلە دەبێت.

PUKmedia تایبەت 

 

563636.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket