riklam

تیمێكی پزیشكی سەردانی خانەی بەساڵاچووان دەكات

کوردستان 02:36 PM - 2019-08-18
.

.

ئەمڕۆ18-8-2019 تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی ددانی تەندروستی سلێمانی  بەسەرپەرشتی د.نەریمان ئەحمەد لێپرسراوی هۆبەی  نەخۆشیەكانی دەم و ددان سەردانی خانەی بەساڵاچوانیان كرد، لەگەڕەكی بەكرەجۆ بەمەبەستی پشكنین و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دەم و ددانی پیاو ژنە بەساڵاچووەكانی ئەو خانەیە.

لەو سەردانەدا ژمارەیەكی زۆر لە بەساڵاچووەكان بینران و پشكنیان بۆ ئەنجامدرا و ناوی ئەو نەخۆشانە تۆماركرا كەپێویستیان بەچارەسەر هەیە، لەڕێگەی بەشی تەندروستی خانەكەوە هەماهەنگی كرا كە بەبێ بەرامبەر لەناو سەنتەرەكانی دەم و ددان چارەسەری گرفتەكانی ددان بۆ بەساڵاچووان بكرێت.

لای خۆیانەوە بەساڵاچووان و بەرپرسانی خانەی بەساڵاچووان ئەو هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تیمە پزیشكیەكەیان بەرزنرخاند و داوایان كرد تیمی پزیشكی پسپۆڕیەكانی دەروونی و هەناوی سەردانی خانەكە بكەن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی بەساڵاچووان.

PUKmedia  جەعفەر جەلالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket