riklam

سه‌ڵاح كوێخا: كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی باوه‌نوور چاره‌سه‌رده‌كه‌ین

کوردستان 02:04 PM - 2019-08-18
.

.

یه‌ك شه‌ممه‌ی 18ی ئابی 2019 ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی ناحیه‌ی باوه‌نوور كه‌پیكهاتبوون له‌نوینه‌ری چین و توێژه‌جیاوازه‌كانی ئه‌و ناحیه‌یه‌ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕه‌شید عه‌بدوڵڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی پیباز ئاماده‌یبوون ، به‌وردی باس له‌كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی باوه‌نوور كراو چاره‌سه‌ره‌ خێراو درێژمه‌وداكان خرانه‌ڕوو.

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌پیویسته‌ كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ربكریت بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌ی ئاوی ناحیه‌كه‌ی ڕاسپارد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆیاندا تیمی تایبه‌ت پێكبهێنن بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌رخسته‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی باوه‌نور بخه‌نه‌ڕوو.

 

 سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاند هه‌رچی له‌تواناماندا بێت ئه‌یكه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زویی ئاوی پاك بگه‌یه‌نینه‌ دانیشتوانی خۆشه‌ویستی ناحیه‌ی باوه‌نوور و له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری پرۆسه‌كه‌ده‌كه‌ین ، لایی خۆشیانه‌وه‌ نوینه‌ری چین و توێژه‌كانی دانیشتووی ناحیه‌كه‌ سوپاسی هه‌وڵه‌به‌رده‌وامه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد له‌به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیاندا.

 

PUKmedia  فۆتۆ: كاوه‌ جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket