riklam

وه‌زیری رۆشنبیری:پشتیوانی رۆشنبیر و وه‌رزشكارانم

کوردستان 01:52 PM - 2019-08-18
.

.

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی دا بۆ لای روناكبیران و وه‌رزش كارن و بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌داوكاریه‌كانیان، وه‌زیری روشنبیری و لاوانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ روناكبیران و وه‌زرشكارانی سنوری پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوویه‌وه‌ .

له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موان به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان راوه‌ستان و پاشان ووتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن په‌روێز نیازی به‌رێوبه‌ری گشتی روشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ خوێنرایه‌وه‌ و وێرای به‌خێرهاتنی وه‌زیری روشنبیری رایگه‌یاند: خوشحاڵین له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نوسه‌رو رووناكبیریك  بووه‌ته‌ وه‌زیر له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ئاشنایه‌ به‌ مێژوو قوربانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و بواری روناكبیری و ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی .

وتیشی: ئیمه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌موو توێژه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌ و راپورتێكی تێروته‌سه‌لمان له‌سه‌ر داوكاری روناكبیران و وه‌رزشكاران ئاماده‌كردوه‌و داومانه‌ به‌ وه‌زیری روشنبیری و لاوانی هه‌رێم .

دواتر ئه‌یوب روسته‌م  نوسه‌ر و روناكبیر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو ئامانجی دانیشتنه‌كه‌ی وه‌زیری روشنبیری و لاوانی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و روناكبیرانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا كردو راشیگه‌یاند: وه‌زیری روشنبیری هه‌رێم نایه‌وێت له‌ ئوفیسه‌كه‌ی دانیشێت و ئه‌رك بخاته‌ سه‌ر روناكبیران خۆی سه‌ردانیان ده‌كات و له‌نزیكه‌وه‌ گوێیان بۆ ده‌گرێت .

دواتر حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری روشنبیری و لاوانی هه‌رێم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، خوشحاڵم له‌گه‌ڵ به‌ شێك له‌ روشنبیران و هاوشاریان و وه‌رزشكاران كۆده‌بمه‌وه‌ ، هاوكار و پشتیوانتانم به‌پێی توانای وه‌زاره‌ته‌كه‌م و له‌گه‌ڵ گله‌یی زۆربه‌تانم كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رووی روشنبیری و وه‌رزشیه‌وه‌ پشتگوێخراوه‌ .

وتیشی: له‌ به‌رنامه‌ی كارمدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو روناكبیرانی پارێزگاكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كۆببمه‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌ گوفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێمان ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی كه‌ ده‌توانین هه‌نوكه‌ بیكه‌ین ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی‌ بكه‌ین .
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رگای گفتوگۆیی ئازاد كرایه‌وه‌و ته‌وه‌ره‌كانی  روشنبیری و وه‌رزشی و ئاسته‌نگه‌كان و  چه‌ندین گرفتی دیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی  ئازادانه‌ گفتوگۆ كران و وه‌زیری روشنبیریش سه‌رنج و وه‌لامه‌كانی خویی به‌ ئاماده‌بوان دایه‌وه‌

PUKmedia فرحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket