هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ ته‌نگ به‌كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت

هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ ته‌نگ به‌كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت


18/8/2019 13:48:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌پێی مێژوو شوێنی جوگرافیایان بێت، به‌شێكی زۆری كوردانی كاكه‌یی له‌عیراق و كوردستان ده‌كه‌ونه‌ سنوره‌كانی موسڵ و كه‌ركوك و خانه‌قینه‌وه‌، به‌هۆی په‌لامارو تاوانه‌كانیان ئه‌و گروپ و رێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ی له‌عیراق و به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هه‌ن، زۆرترین زیان به‌كاكه‌ییه‌كان گه‌یه‌نراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا به‌شێك له‌گونده‌كانیان  له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنن.

 

گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ كاكه‌ییه‌كان 

له‌سه‌روبه‌ندی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر به‌شێك له‌خاكی عیراق به‌تایبه‌ت ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، له‌ناوچه‌كانی موسڵ و كه‌ركوك و داقوق و خانه‌قین، هه‌میشه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر كاكه‌ییه‌كان هه‌بووه‌.

ئیبراهیم ئاغای كاكه‌یی، سه‌رۆكی ته‌واوی كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نه‌ك هه‌ر داعش به‌ڵكو له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ بۆناو خاكی عیراق، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌، تاكو ئه‌گاته‌ داش، زۆرترین زیانمان به‌ركه‌وتووه‌، به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان بووین.

وتیشی: هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌شی زۆری كاكه‌ییه‌كان هه‌ر له‌موسڵه‌وه‌ تاكو ئه‌گاته‌ كه‌ركوك و داقوق و خانه‌قین له‌هێڵی ته‌ماس بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ داعش و قاعیده‌ زۆرترین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و بوونیان هه‌بووه‌ له‌و ناوچانه‌.

 

سه‌دان شه‌هیدیان هه‌یه‌ 

ئیبراهیم ئاغای كاكه‌یی، ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌ڕوو، كه‌له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان په‌لاماری ناوچه‌كانیان داوه‌، هه‌ربۆیه‌ زیانێكی زۆری گیانی و ماڵیان به‌ هاووڵاتیانی كوردانی كاكه‌یی گه‌یاندوه‌.

ده‌شڵێت: زیاتر له‌300 شه‌هیدمان له‌شه‌ڕی قاعیده‌و داعشدا داوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری گونده‌كان و سه‌رو ماڵ و حاڵمان زیانیان پێگه‌یه‌نراوه‌و به‌رده‌وام له‌نائارامیدابووین.

 

به‌شی زۆری گونده‌كان چۆڵكراون 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئیدریس حاجی عادل جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ PUKmedia ووتی: زیاتر له‌ 12 بۆ 13 گوندی كاكه‌یی له‌سنوری قه‌زای داقوق بوونیان هه‌یه‌، كه‌ پێشترو به‌پێی مێژوو ئه‌و گوندانه‌ شوێنی ئه‌وان بووه‌.

باسی له‌وه‌شكرد: به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌خاتنی قاعیده‌و داعش  زۆرترین زیان و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بووه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ كوردبوون و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاینه‌كه‌یان بۆ كراوه‌ته‌ بیانوو، جگه‌ له‌وه‌ش ناوچه‌كانیان به‌رده‌وام له‌ته‌ماس بوونه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ زۆرترین چالاكی و جوڵه‌ی گروپ و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كانیان تێدابووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌و 12 بۆ 13 گونده‌، به‌شێكی زۆری گونده‌كان چۆڵبوون، به‌هۆی بوونی مه‌ترسی ئه‌منی و تێكچوونی گوزه‌رانیان ناچارن شوێنی ژیانیان بۆ ناوچه‌یه‌كی تر بگوێزنه‌وه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌: زه‌نقه‌ڕو عه‌لی سه‌راو سه‌ی نیعه‌مه‌ت و عاره‌ب كۆیی و تۆپزاوه‌، ئه‌و گوندانه‌ یان به‌گشتی چۆڵكراون یان به‌شێكی زۆری خێزانه‌كان شوێنی خۆیان جێهێشتووه‌.

ئیدریسی حاجی عادل دووپاتیكرده‌وه‌: زیاتر له‌ 50%ی گونده‌كانی كاكه‌یی چۆڵكراون، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ چاره‌نووسی برایانی كاكه‌یی له‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ مێژوویه‌كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونیانه‌.

 

فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ 

ئیبراهیم ئاغایی كاكه‌یی، هه‌روه‌ك ووتی، هۆكاری سه‌ره‌كی چۆڵبوونی ئه‌و ناوچانه‌، نائارامی دۆخی ئه‌منیه‌، بۆیه‌ ئه‌و هێزه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی كه‌له‌و ناوچه‌یه‌دایه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش دابه‌ش ببێت و دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه‌ خۆمان وه‌ك كاكه‌ییه‌كان فه‌وجێكمان هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، ئه‌و كاته‌ی  كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا بوو له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌وجه‌وه‌ كه‌زیاتر له‌ 380 پێشمه‌رگه‌ ده‌بوون، پارێزگاری له‌ته‌واوی ئه‌و سنوره‌ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هێزه‌ لێره‌ نه‌ماوه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت به‌رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم – به‌غدا، كه‌ ئه‌وه‌ له‌ئاستی سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌و فه‌وجه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و بتوانرێت دۆخی ئه‌منی باش بكرێت.

 

دۆخی ژیانی جوتیاران له‌مه‌ترسیدایه‌

سه‌رۆكی كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێم و عیراق مه‌ترسیه‌كی تر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌شی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كان به‌ مه‌ڕو ماڵات و ژیانی كشتوكاڵیه‌وه‌ خه‌ریكن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی جوڵه‌ی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان و نه‌بوونی دۆخێكی له‌باری ئه‌منی ناتوانن بچنه‌وه‌ سه‌ر كێڵگه‌كانیان یان ناتوانن به‌ئازادی مه‌ڕو ماڵاتی خۆیان به‌خێو بكه‌ن و ژیان و گوزه‌رانی خۆیان به‌ڕێبكه‌ن.

هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌شكرد: بۆیه‌ ناچارن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تر بژێوی ژیانی خۆیان ده‌ربكه‌ن، بچنه‌ ناوچه‌كانی تر.

 

پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ 

سه‌رۆكی كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێم و عیراق، تاكه‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌تی له‌گه‌ڵ سوپاو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان عیراقیه‌كان.

ئیبراهیم ئاغایی كاكه‌یی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ئه‌كرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌وجی كاكه‌ییه‌كانیش ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وكات خه‌ڵكی ده‌توانن زیاتر دڵنیابن له‌ژیان و گوزه‌رانی خۆیان و نه‌توانن شوێنی خۆیان كه‌مێژوویه‌كه‌ تێیدا ده‌ژین چۆڵبكه‌ن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

 

 

 

 

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەكانی دەرەوە كارەكانیان رێكدەخەنەوە


لەنێوان رۆژانی21–22ی ئەیلولی2019 بەسەرپەشی بەرپرسی زۆنی ئەوروپای رێكخستنەكانی ئەوروپا هەڤاڵ دلێ سەیدە كۆمیتەی رێكخستنی ئەڵمانیا لەبەر رۆشنایی بڕیارو ڕاسپاردەكانی ...


  كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە
  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر