riklam

پۆلیسی سلێمانی: پلانی جه‌ژن سه‌ركه‌وتووبوو

کوردستان 12:33 PM - 2019-08-18
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی رايده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چه‌ندین تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا گرتووه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و پلانه‌ی بۆ ڕۆژی جه‌ژن و ڕۆژانی پێشوو به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرا و له‌و ماوه‌یه‌دا توانرا چه‌ندین تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن.

وتیشی: باندێكی دزییان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ سێ پیاو و ژنێك پێكهاتبوون و ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ دزییان له‌ خه‌ڵكی كردووه‌، هه‌روه‌ها دوو كه‌س كه‌ به‌نیازی دزی له‌ ماڵێك بوون كه‌ گوایه‌ 7 ده‌فته‌ر دۆلاری تێدایه‌ له‌كاتی دزیكردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ مێرمنداڵێك بڕفێنن، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دوو هاووڵاتی عه‌ره‌ب كه‌ سه‌رقاڵی دزینی كه‌ڤه‌ری كاره‌با بوون ده‌ستگیر كراون.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی: له‌ شاری كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێك دزراو بوو، پۆلیس له شاری سلێمانی توانیویه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بگرێت و تۆمه‌تباره‌كه‌ش دراوه‌ته‌ دادگا. هاوكاتیش دوو هاووڵاتی ده‌ستگیر كراون كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌.

وتیشی: هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر 19 ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌ت و 4 نارنجۆك و 4 كڵاشنیكۆفدا بگرن.

له‌كۆتاییشدا وتی: بكوژێت كه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووبوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket