riklam

داعش لەسوریا سوود لە هەڕەشەکانی تورکیا دەبینێت

جیهان 12:31 PM - 2019-08-18
.

.

هاووڵاتیانی دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی رۆژئاوای كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاو جموجوڵی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش ترسیان له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشه‌.

 

لوقمان ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌رێكانی رایگه‌یاندوه‌:" هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌ناوچه‌كه‌و جموجوڵی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش هاووڵاتیانیان تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردوه‌.

 

وتیشی:" هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاڵۆزی له‌ناوچه‌كه‌ دروست كردوه‌و داعش به‌سود وه‌رگرتن له‌و ئاڵۆزیه‌ ده‌ستی به‌چڕكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانی كردوه‌".

 

ئه‌مجه‌د عوسمان وته‌بێژی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات رایگه‌یاندوه‌:" هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات له‌ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن،  جموجوڵی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش له‌ژێر چاودێری ورددان.

 

رونیشكرده‌وه‌:" به‌ڵێ داعش له‌چه‌ندین ناوچه‌ی عیراق و سوریا ده‌ستی به‌چڕكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانی كردوه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌رچی زووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌یكه‌لی خۆی رێكبخاته‌وه‌، ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ رێگری لێبكرێت".

 

PUKmedia ئاماده‌كردنی " سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket