riklam

كاره‌بای سلێمانی ئاماری هاوبه‌شانی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 12:16 PM - 2019-08-18
.

.

له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌سلێمانی زیاتر له‌ 9000 هاوبه‌شی نوێ كاره‌بای وه‌رگرتوه‌.

له‌سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ 1/1/2019 تا 31/6/2019 هاوبه‌شانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ی به‌رچاو زیادیكردوه‌ كه‌ 9148 هاوبه‌ش بووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی به‌شی فرۆشتنی وزه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، كۆی هاوبه‌شانی كاره‌با له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی گه‌یشتوته‌ (594647) هاوبه‌ش، له‌ كاتێكدا له‌ 31/12/2018 بریتیبووه‌ له‌ 585499 هاوبه‌شی كاره‌با، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا (9147) هاوبه‌شی نوێ كاره‌بای وه‌رگرتوه‌.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان جۆری هاوبه‌شه‌كانی به‌شێوه‌یه‌:-

- ماڵان: 500.602 هاوبه‌ش.
- بازرگانی :69.601 هاوبه‌ش.
-پیشه‌سازیی: 7.887 هاوبه‌ش.
- كشتوكاڵی: 8.941 هاوبه‌ش.
- میری (حكومی): 7.447 هاوبه‌ش.


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket