riklam

ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 65 تۆن هێلكه‌دا ده‌گیرێت

کوردستان 11:40 AM - 2019-08-18
.

.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره‌ مه‌وادێكی قه‌ده‌غه‌كراو و ڕێگا پێنه‌دراو و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له‌كاری نایاسایی و به‌پێی ڕێنماییه‌كان،  هێزه‌كانیان توانیان ڕۆژانی ( 17/8/2019 و 18/8/2019 ) له‌ مه‌رزی باشماخی سه‌ر به‌ پێنجوێن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (65) تۆن و (100 ) كیلۆ هێله‌كه‌دا كه‌ له‌ سێ ئۆتۆمۆبێلی جۆری ( كۆنتێنه‌ر)دا باركرابوون و هێنرابونه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان.

ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاندوه‌، به‌پێی بڕیار و ڕێنماییه‌كان هێنانی هێلكه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و نابێت بهێنرێـته‌ ناو هه‌رێم و ڕێگا پێدراو نییه‌, ده‌ستبه‌سه‌ر  بارهه‌ڵگره‌كان و باره‌كانیانیدا گیرا بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا ڕه‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگ بكرێن بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی . 


PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

32.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket