riklam

ئێران به‌ره‌سمی مه‌رزی شوشمێ ده‌ناسێنێت

ئابوری 11:12 AM - 2019-08-18
.

.

جــێگری پارێزگاری هـــه‌ڵه‌بجه‌ بۆكاروباری هــونه‌ریی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌زامه‌ندیی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ به‌ره‌سمیكردنی مه‌رزی شۆشمێ راگه‌یاند.

ئه‌نـــدازیار كاوه‌ شێخ عـــه‌لی جـــێگری پارێزگاری هـــه‌ڵه‌بجه‌ وتیشی: سـه‌رۆكایه‌تی كۆمـــاری ئیسلامی ئێران به‌نوسراویان له‌به‌رواری 10-8-2019 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌ره‌سمیكردنی مه‌رزه‌كانی (كێلێ)و(شۆشمێ - ته‌وێڵه‌) و(شــێخ ساڵح- پشته‌) وه‌ك مـــه‌رزی بازرگانی و گه‌شـــتیاری ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌نـــگاوی داهاتوو گه‌یاندنی ئــه‌و ڕه‌زامـــه‌ندیه‌یه‌ بــــه‌لایه‌نی په‌یوه‌نـــدیداری عیــــراقی و ده‌ســـته‌ی ده‌روازه‌ سنووریه‌كانی عیـراق و بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هــه‌ردوو لایه‌نی عیراقی و ئێرانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هـاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرســــه‌ ئه‌نجامبده‌ن، چـــونكه‌ بڕیاری كۆتایی له‌ده‌ســـه‌ڵاتی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی و ئێرانیدایه‌.

كاوه‌ شێخ عـــه‌لی راشـــیگه‌یاند: له‌كۆبونـــه‌وه‌مان له‌ 8-8-2019 له‌گه‌ڵ وه‌فـــدی كـــۆماری ئیسلامی ئێران باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ له‌كۆبونــه‌وه‌ی ســـه‌رۆكایه‌تی كۆمــار له‌ 8-8-2019 بڕیاریان داوه‌ كه‌ مـــه‌رزه‌كانی تـــه‌وێڵه‌ و كێلێ و پشـــته‌ بكرێنه‌ فــه‌رمی و ئێمـــه‌ش داوای نوســـراوی ره‌زامه‌ندی بۆبـــه‌ره‌سمیكردنی مه‌رزه‌كانمـــان كرد بۆئــــه‌وه‌ی هاوكار بین له‌گه‌یاندنی به‌لایه‌نی ره‌سمی عیراق و به‌سوپاسه‌وه‌ وێنه‌ی نوسراوه‌كه‌یان بۆناردین.


PUKmedia تایبه‌ت

111000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket