riklam

كه‌باب و برژاوی میران داخرا

کوردستان 09:48 AM - 2019-08-18
.

.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌باب و برژاوی میران داده‌خات.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، كه‌باب و برژاوی میران داده‌خرێت.
وتیشی؛ خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاوكردۆته‌وه‌ و جارێكی تر له‌به‌فرگر عه‌مباری كردۆته‌وه‌، به‌مه‌ش به‌های خۆراكی له‌ده‌ستده‌دات و زیان به‌ ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌خۆن.

راشیگه‌یاند؛ خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران ئه‌و شیشه‌ی بۆ برژاندن به‌كاری هێناوه‌ ره‌ش و ژنگكردوو بووه‌ كه‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه‌ ‌بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ژه‌نگ له‌له‌شی مرۆڤدا ده‌نیشێت و سیسته‌می به‌رگری له‌ش تێكده‌دات بۆیه‌ پێویسته‌ به‌وریاییه‌كه‌ی زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كانزایانه‌ بكرێت كه‌بۆ خوارده‌مه‌نی به‌كاریده‌هێرێت.

هه‌روه‌ها؛ نهۆمی ژێرزه‌مینی كه‌باب و برژاوی میرانی وه‌ك كۆگای عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌كاری هێناوه‌ كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌، بۆیه‌ به‌بریاری قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket