riklam

زه‌هاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران

ئەدەب وهونەر 09:23 AM - 2019-08-18
.

.

هه‌ژار زه‌هاوی وه‌ك ژه‌نیاری میوان له‌گه‌ڵ گروپی به‌ناوبانگی جیهانی (عه‌لی فا) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێران و كۆنسێرتێكی ناوازه‌ له‌تاران ساز ده‌كات و بڕیاره‌ ئه‌و كۆنسێرته‌ له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نمایش بكرێت.

ڕۆژی (6ی ئۆگه‌ستی 2019) له‌هۆڵی به‌ناوبانگی تاران ( ته‌لاری وه‌حده‌ت) هه‌ژار زه‌هاوی میوزیكانی كوردو له‌كوردستانه‌وه‌ وه‌ك ژه‌نیاری میوان به‌شداری له‌پرۆژه‌ی گروپی عه‌لی فا كرد كه‌ پرۆژه‌كه‌ میوزیكی جۆراوجۆره‌ له‌خۆده‌گرێت و چه‌ندین ژه‌نیاری به‌ناوبانگی جیهانی تێیدا به‌شدارن.

زه‌هاوی پێشتر ئه‌زمونی ئه‌نجامدانی كۆنسێرتی له‌تارانی پڕ له‌فه‌رهه‌نگ و كلتور هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌م كۆنسێرته‌ جیاواز له‌وانه‌ی رابردوو، بڕیاره‌ له‌داهاتوودا له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سازبكرێت.


PUKmedia به‌سوپاسه‌وه‌ له‌فه‌یسبوكی شه‌هین سابر-ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket