رائید فه‌ریدزاده: سینه‌مای منداڵانی ئێران له بواری جیهانیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه
ئەدەب وهونەر 07:53 PM - 2019-08-17.
دوكتۆر "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به‌م به‌شه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته كرد.
دوكتۆر "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به‌م رووداوه سینه‌ماییه روونكردنه‌وه‌یدا و گوتی: له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵ، به لایه‌نه زۆره‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه درا و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به كورتی به‌و كارانه‌ی كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار له فیستیڤاڵدا دێته‌دی، ئاماژه بده‌م، پێكهێنانی كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییه كه كۆمه‌ڵێك له فیلمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به منداڵان و مێرمنداڵان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و هه‌روه‌ها به‌رهه‌م گه‌لی دیار و تایبه‌ت له‌م بواره‌دا له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، هاوكارانی من كۆیان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ كڕیاره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رنامه‌داڕێژانی فیستیڤاڵه‌كان نمایشی بكه‌ن هه‌تا ئه‌وانیش وێڕای بینین، فیلمه‌كان هه‌ڵبژێرن.
سه‌رنجدانی فیستیڤاڵ به بازاڕی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو سه‌رنجدانی فیستیڤاڵ به بازاڕی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له ته‌نیشت كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییدا بانگهێشتی كڕیاره‌كانی ناوچه‌یی كه سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران بۆیان گرینگ بووه، به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه كه لایه‌نه‌كانی هاوبه‌شی كلتوورییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ورووپی و ئاسیای دوور كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه وێڕای بینینی فیلمه‌كانی ئه‌مساڵ، چه‌ندین دانوستاندنیشیان له‌گه‌ڵ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م بواره و هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كان له كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییدا هه‌بێت.
په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له سینه‌مای منداڵ
دوكتۆر "رائید فه‌ریدزادە" هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شی په‌نێله‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیستیڤاڵ رایگه‌یاند: له ته‌نیشت ئه‌م به‌شه‌دا، به یارمه‌تی هاوكارانم ئه‌مساڵ په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شمان به ته‌وه‌ری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ دیزاین كردووه كه له وڵاتانی سێربستان، پاكستان، توركیا، ئه‌ڵمانیا، كۆریای باشوور و رووسیا بانگهێشت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ره‌كانیان له‌م په‌نێلانه‌دا ئاماده بن. هه‌روه‌ها بانگهێشت كراوه له به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌رهێنه‌ران و كارگێڕانی سینه‌مای ئێران كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا چالاكییان هه‌بوو؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه وتووێژ و دیمانه‌گه‌لێك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئه‌نجام بدرێت. له دوایین رۆژیشدا توانایی سینه‌مای ئێران له بواری ته‌كنیكی و ناوه‌رۆكیدا بڕیار وایه ئاراسته بكرێت.
به‌ئامانج كردنی كارگه و وۆركشۆپه‌كانی فێركاری
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌داڕشتن بۆ كارگه و وۆركشۆپه‌كانی سی‌ودووهه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه گوتیشی: ئه‌مه بوارێكه كه ئه‌مساڵ به به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاد كراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌وڵماندا كارگه و وۆركشۆپه‌كانی فێركاری كه‌مێك ئامانجدارتر بكه‌ین و بپرژێینه سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو وی ئار، به‌شی حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌ی مه‌جازی له بواری فیلم چێكردندا.
ره‌خنه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: یه‌كێك له ناوبژیوانانی ئێمه له كۆریای باشوور له‌م باره‌یه‌وه كۆربه‌ندی ده‌بێت، له بواری ره‌خنه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا ره‌خنه‌گرێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیپێرشی له ئه‌ڵمانیایه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات، له بواری ناساندنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له 2 روانگه‌وه عه‌باس كیارۆسته‌می و مه‌جید مه‌جیدی، وانه‌بێژێك له ئه‌رمه‌نستان كۆنگره‌ی ده‌بێت و هه‌روه‌ها به روانگه‌ی په‌ره‌پێدانی بازاڕی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری فیستیڤاڵی كان و به‌رلین ئاماده ده‌بن كه سه‌باره‌ت به بازاڕه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵانه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به نیسبه‌ت، جۆربه‌جۆریی ناوه‌رۆكی و بابه‌تییه‌كی باشمان له‌م بواره‌دا هه‌یه كه به‌رده‌نگه‌كان ده‌توانن به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له بانگه‌وازی فیستیڤاڵدا هاتووه، له كارگه‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ناونووسی بكه‌ن.
پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی
دوكتۆر "رائید فه‌ریدزاده" له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌مساڵ به‌پێی چ پێوه‌رگه‌لێك به‌رهه‌مه‌كانی له نێو خوازیاراندا هه‌ڵبژاردووه، گوتی: پێوه‌ره‌كان رێك هه‌ر ئه‌وانه‌یه كه له بانگه‌وازی فیستیڤاڵدا راگه‌یه‌ندراوه، بابه‌ت گه‌لێكی وه‌كوو لایه‌نه‌كانی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه، په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵ و مێرمنداڵ له بواری جیهانیدا، ئاشتی، ژینگه و هتد كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنیش به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ڵبژارد.
جۆراوجۆریی فیلمه‌كان و ژانره جۆراوجۆره‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه جۆربه‌جۆریی به‌رهه‌مه‌كان به نیسبه‌ت خوله‌كانی رابردووی ئه‌م فیستیڤاڵه له‌م به‌شه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێمه ویستمان جۆربه‌جۆریی فیلمه‌كان و ژانره جۆراوجۆره‌كان له‌به‌ر چاو بگرین، ئه‌مساڵ له‌و ده‌گمه‌ن ساڵانه‌یه كه فیستیڤاڵ جۆربه‌جۆرییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه و نزیك به 42 وڵات به چه‌شنێك به نوێنه‌ره‌كانی خۆیان له فیستیڤاڵدا ئاماده ده‌بن و له‌م لایه‌نه‌وه ئێمه نزیكه‌ی 28 فیلممان له وڵاتانی جۆراوجۆر هه‌یه. ئێمه ته‌نیا گرینگیمان به ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی جوگرافیایی نه‌داوه و له ئاسیا، ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، له توركیا و ته‌نانه‌ت سه‌نگاپوور كه ره‌نگه كه‌متر به چێژ و سه‌لیقه‌ی لایه‌نگرانی سینه‌مای ئێمه بخوات، فیلممان هه‌یه. هه‌روه‌ها به جۆرێك چۆنایه‌تی فیلمه‌كان كه لانی كه‌م رێژه‌یه‌كیان تێدا هه‌بێت، له‌به‌ر چاومان گرت كه سه‌باره‌ت به ماوه‌كانی رابردوو چۆنایه‌تییه‌كی باشیان هه‌یه.
سازكردنی به‌ستێن بۆ به جیهانی بوونی فیلمه‌كانی منداڵانی ئێرانی
دوكتۆر "رائید فه‌ریدزاده" له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه فیستیڤاڵ تا چ راده‌یه‌ك یارمه‌تی به ئاماده‌بوونی جیهانیی فیلمه ئێرانییه‌كانی وه‌رگیراو ده‌دات، روونیكرده‌وه: ته‌نانه‌ت فیستیڤاڵ به‌ستێنێكی شیاوه بۆ بینین و بینران و به بانگهێشتن كردنی میوانانێك كه له‌م بواره‌دا چالاكی ده‌كه‌ن، چ له بواری فیستیڤاڵدا و چ له بواری ئاماده‌بوونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهانی هه‌نگاو گه‌لێك له‌م لایه‌نه‌وه ده‌نرێت.
پێگه‌ی تایبه‌تی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له بواری جیهانی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌ك له مێژووی سینه‌مای ئێران پاش شۆڕش هه‌ڵبده‌یه‌نه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی سینه‌مای ئێران له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ده‌ست پێده‌كات و له‌م بابه‌ته‌وه سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێمه له بواری جیهانیدا هه‌میشه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه كه به داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تا راده‌یه‌ك پشت گوێ خراوه و پێگه‌كه‌ی له جیهاندا تا راده‌یه‌ك كه‌مره‌نگ بووه. به دڵنیاییه‌وه فیستیڤاڵ ده‌توانێت به بینینی فیلمه‌كانی ئه‌م بواره و ئاماده‌بوونی جیدی تر له رووداوه‌كانی جیهانیدا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌م چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان له فیستیڤاڵه‌كاندا هه‌بێت و هه‌میش بتوانن به‌شێكیان له بازاڕی جیهانیدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه چاوره‌ی چێكردن، به‌رهه‌مهێنان و په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم گه‌لێكی دره‌وشاوه له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا بین كه بتوانن له بواری جیهانیشدا بخرێنه به‌ر سه‌رنج و گرینگی پێدان.
سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27