riklam

شاره‌زایه‌ك: بوونی روسیا له‌دیرزور په‌یوه‌ندی به‌عیراقه‌وه‌ نییه‌

عیراق 07:13 PM - 2019-08-17
.

.

ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی سوپای روسیا له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌ ریفی دیرزوری رۆژهه‌ڵات، له‌ سنووری نێوان سوریاو عیراق نزیكبوونه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌یشتنی سوپای روسیا بۆ ئه‌و سنووره‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ ناوخۆی سوریاوه‌ هه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ بارودۆخی عیراقه‌وه‌ نییه‌.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 17-8-2019، چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یان بڵاوكردبووه‌وه‌، كه‌ شه‌وی رابردو سوپای روسیا له‌ سنووری ئه‌لبوكه‌ماله‌وه‌ كه‌ هاوسنووری عیراقه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ خاكی عیراق نزیكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای سوریادایه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی روسیایه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

 د. هشام هاشمی شاره‌زای بواری ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گه‌یشتنی ئه‌و هێزه‌ی روسیا بۆ دێرزورو نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ سنووری نێوان عیراق و سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنێك بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

 هاشمی وتیشی: ئه‌و بابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌عیراقه‌وه‌ نییه‌، سنووری عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه‌ پارێزگاری لێده‌كرێت، هه‌رله‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ به‌رگری له‌سنووره‌كانی عیراق ده‌كرێت و رێگری له‌ دزه‌كردنی تیرۆرستان ده‌گیرێت بۆ ناو خاكی عیراق، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانی سوپای روسیا له‌و سنووره‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ عیراقه‌وه‌ نییه‌، ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ ناوخۆی سوریاوه‌ هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ عیراق نابێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket