riklam

بەرپرسێکی ئەڵمانیا ریکلامێکی سەیر دەکات

هەمەرەنگ 06:08 PM - 2019-08-17
.

.

شارەدێی Kollnburg  ی هەرێمی باڤاریا ژمارەی دانیشتوانەکەی 3000 کەسە و دکتۆری خێزانی لێ نییە، چەند جارێک هەوڵدراوە دکتۆرێک بێنن بەڵام کەس ئامادەنەبووە بیگوازێتەوە ، ناچار خاتوو " یوزیفا شمیت" سەرۆکی شارەدێکە لە لەگۆڤاری " دۆیچە ئێرتزبلات" ڕیکلامێکی کردوەو تیایدا دەڵێت " شارۆچکەکەمان پێویستی بەدکتۆرەو خۆشم شووم نەکردوە".

ئەو ریکلامە بۆتە جێی سەرنجی میدیاو کۆمیدیانە وەسفی دەکەن کە گوایە دەیەوێت بەبەردێک دوو چۆلەکە بکوژێت، هەم شوبکات و هەمیش دکتۆرێک بێێنێتە شارەکەی.

ئەو قەیرە کچە شارۆچکەکەی خۆی خۆش دەوێ وئامادەیە لەپێناو هێنانی دکتۆرێک شوی پێبکات.


PUKmedia بورهان ئەمین/ ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket