riklam

ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراق ده‌كرێت

ئابوری 06:00 PM - 2019-08-17
.

.

ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش ده‌ڵێت پشكی هه‌رێم ده‌گاته‌ له‌  14% .

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاندووه‌: له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 و به‌ پشتبه‌ستن به‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا، پێده‌چێت پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق له‌ 12.67%  وه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ له‌ 14% .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هه‌رچه‌ند كۆبوونه‌وه‌و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌ تایبه‌تی پرسی بودجه‌، به‌ڵام پێناچێت جارێكی تر پشكی له‌ 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket