riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی شوتی له‌پێنجوێن

هەمەرەنگ 11:42 AM - 2019-08-17
.

.

له‌باره‌ی به‌روبوومی شوتی له‌قه‌زای پێنجوێن و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیديۆیی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی شوتی له‌و قه‌زایه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رايده‌گه‌یه‌نێت، به‌روبوومی خۆماڵی باشتره‌ له‌به‌رووبومی هاوردوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شاڵاو جه‌ماڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: له‌باره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی شوتی له‌كێڵگه‌یه‌كی پێنجوێن له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

وتیشی: هه‌موو به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی كه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت مه‌وادی كیمیایی و ده‌رمانی مێرووه‌ قڕكه‌ره‌كانی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام بێگومان به‌پێی ستانداری جیهانی، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌مان له‌سه‌ر جۆری مه‌واده‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات و پاشان بۆ رایگشتی ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نين.

راشیگه‌یاند: هاووڵاتيانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌روبوونی خۆماڵی زۆر له‌ به‌رهه‌مه‌ هاورده‌ كراوه‌كان باشترن و جێی دوو دڵی نین.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket