فینلاند.. سیمینارێك له‌سه‌ر جینۆسایدی میللـه‌تی كورد به‌ڕێوه‌چوو

فینلاند.. سیمینارێك له‌سه‌ر جینۆسایدی میللـه‌تی كورد به‌ڕێوه‌چوو


17/8/2019 09:32:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند و به‌هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی جینۆساید كردنی خوشك و برا ئیزیدیه‌كان و پێكهاته‌كانی تر سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو له‌ژێر ناونیشانی ( به‌راورد له‌ نێوان تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو دژ به‌گه‌لی عیراق به‌گشتی و میلله‌تی كورد به‌تایبه‌تی و تاوانه‌كانی داعش به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی).

له‌م سیمیناره‌ نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان به‌شداربوون له‌نێویان وه‌فدی كۆمیته‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ جه‌بار جومعه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ و ئه‌حمه‌د خۆشناو كارگێڕی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون،  هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانی فینلاند حسێن ئه‌لتایی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ ره‌وه‌ندی عیراقی و كوردستانی به‌شداریان كرد، سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی كوردو كوردستان و قوربانیانی جینۆساید ده‌قیقه‌یه‌ك به‌پێوه‌ وه‌ستان، پاشان سیمیناره‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌م سیمیناره‌ دادوه‌ر ئاسۆ سۆفی باسێكی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر زنجیره‌ تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو كرد كه‌بریتی بوون له‌ تاوانی ئه‌نفال و بێسه‌روشوێن كردنی 180 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیلی كورد به‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان ، هه‌روه‌ها كیمیابارانی كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ 5 هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ و تاوانی دوورخستنه‌وه‌و كوشتن و قڕكردنی كورده‌ فه‌یلیه‌كان هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی بازرگانه‌كان و بزركردنی چالاكوانی سیاسی، هه‌روه‌ها باسێكی له‌سه‌ر ئه‌نفالی بارزانیه‌كان كردو پاشان باسی راپه‌رینی 1991، دواتر باسی تاوانه‌كانی داعشی كرد كه‌ بریتی بوون له‌ئه‌نفال كردنی خوشك و برا ئیزیدیه‌كان و بردنی ژن و كچانی كرد كه‌ وه‌ك كه‌نیزه‌ كرین و فرۆشتنیان پێكراوه‌، هه‌روه‌ها باسی كوشتنی كریستیان و شه‌به‌ك و كاكه‌یی كرد، پاشان باسێكی له‌سه‌ر تاوانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر كردو باسی گوللـه‌بارانی كردنی عه‌شیره‌تی ئه‌لبونمر كرد.

پاشان باسێكی له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌وتاوانانه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی دادگا وه‌كو تاوانێكی جینۆساید پێناسه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ تاوانباران به‌گوێره‌ی ئه‌و تاوانه‌ سزابدرێن.

جێی ئاماژه‌، پێكردنه‌ دادوه‌ر ئاسۆ سۆفی دادوه‌ری بووه‌ له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی رژێمی پێشووی به‌عس.


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی فینلاند

وێنە هەواڵ
  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا

  • image04
  • دوای چه‌ندین ساڵ به‌فر له‌به‌غدا باری

  • image04
  • تاڤگەی سەهۆڵ

  • image04
  • 16 ساڵ بەسەر مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت

  • image04
  • یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیرو هاوڕێكانی

  • image04
  • شه‌هید مامه‌ڕیشه‌ هه‌ڵۆی چنگ به‌گڕی گه‌رمیان

  • image04
  • بەڕێوەچوونی چلەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە

  • image04
  • هۆن كۆنگ.. بەگومانی تووشبووی كۆرۆنا تێیدا كەشتییەك رادەگیرێت


                                           

دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو


ڕۆژی شه‌ممه‌  15/2/2020 له‌ شاری هۆڕسنس سیمنارێك بۆ په‌رله‌مانتاری دانیماركی ( سۆران سۆنۆگۆ) سه‌ربه‌حیزبی ئینهیزلیستن ...


  كه‌نه‌دا، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌له‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
   فینلاند.. ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كرێته‌وه‌
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا

21 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕفاندن‌و ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ناسراو به‌ئاپۆ، له&zwn...


  داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە
  كەلار لەبارینی بەفر بێ بەشە


کاریکاتێر