riklam

زێدان ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت

هەمەرەنگ 01:00 PM - 2019-08-16
.

.

زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، ئامادەیە جارێكی تر دەست لەئەركی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە بكێشێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ سیاسەت و پلانەكانی سەرۆكی یانەكە دەگەڕێتەوە لە بازاڕی هاوینەدا.

رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت"ی بەریتانیی بڵاویكردۆتەوە: بەهۆی شكست پێهێنان لەگواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی، كێشە كەوتۆتە نێوان زیدان و پێرێزی سەرۆكەوە، راهێنەرە فەڕەنسیەكە پێی وایە، پێكهاتەكەی بۆ وەرزی نوێ ئامادەنیە و چەند جارێكیش داوای لە پێرێز كردووە، ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەكانیان، تا كێشەكانی پێكهاتەكە پێش وەرزی نوێ چارەسەر بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، پێرێز ئامادەیە هەریەك لە گاریس بەیڵ و خەیمس رۆدریگێز بداتە  مان یونایتد، بۆ گواستنەوەی پۆگبا، بەڵام بەرپرسانی شەیتانە سورەكان پێیان وایە ئەو یاریزانانەی ریاڵ ناگاتە نرخی پۆگبا كە نرخەكەی 170 ملیۆن یۆرۆیە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket