riklam

دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

ئابوری 11:08 AM - 2019-08-16
.

.

وابڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بەغداد بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات و دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، رۆژی یەکشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە، مووچەی ئەنجومەنی دادوەرییش دابەشدەكرێت.

 هەروەها بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی بكات، بەوەش دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان خێراتر دەبێت و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش جەژنی قوربان موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەکی دابەشکردوو بەهۆی هاتنی جەژنەوە دابەشکردنی مووچە راگیرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket