كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو

كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو


15/8/2019 19:32:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌سه‌ر رۆشنایی رێنمایی و راسپارده‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و مه‌كته‌بی رێكخستن رۆژی 14-8-2019، و له‌شاری ئێسپۆ كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ێوه‌چوو و له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ جبار جمعه‌ وه‌كو لێپرسراوی كۆمیته‌ی فینلاند  ده‌سبه‌كاربوو، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی نبیل محمد امین كارگێڕی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و به‌ئاماده‌بوونی  كارگێڕی كۆمیته‌ ئه‌حمه‌د خۆشناو به‌رپه‌رسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون و پیران شكور به‌رپرسی به‌شی ئامار و هه‌ڵبژاردن و مه‌زن بابان به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی و شهاب زنگنه‌ جێگركه‌رتی تامپه‌ره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 سه‌ره‌تا بۆ رێزكرتن له‌ گیانی پاكی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال وسه‌رجه‌م  شه‌هیدانی كورد و كوردستان ئاماده‌بووان ساتێك به‌پێوه‌ وه‌ستان، پاشان له‌لایه‌ن كارگێری ناوه‌ند رێنمایی و راسپارده‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و مه‌كته‌بی رێكخستنی بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر  ئه‌و زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌  فراوانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی نوێنه‌ری  مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ له‌ رۆژانی  ٢٥و ٢٦ و٢٠١٩/٦/٢٧ به‌رێوه‌چوو، له‌م كۆبونه‌وه‌ فراوانه‌  كۆمه‌ڵێك بڕیار و رێنمایی ده‌ركراون كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كاره‌كانی رێكخستن و په‌یوه‌ندی نێوان كۆمیته‌ و كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراوه‌كان و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتی، ئاماده‌بووان  هه‌موو راوبۆچوونی خۆیان خسته‌رو و زۆر خۆشحاڵ بوون به‌ ئه‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌كان و هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ كرا و به‌ پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی له‌قه‌ڵه‌میان دا كه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی یه‌كریزی ریزه‌كانی یه‌كێتی،هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ جبار جمعه‌ په‌یمانی نوێ كردوه‌ وئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاروانی خه‌باتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ بۆیه‌ به‌ دڵسۆزی درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی ره‌وانشاد مام جه‌لال بم و په‌یره‌وی ناوخۆ و بڕگه‌كانی بنچینه‌ی كاری رێكخستنمان بێت و پارێزگاری له‌ یه‌كریزی ریزه‌كانی یه‌كێتی بكه‌م و دایم په‌رژه‌وه‌ندی خاك و نیشتیمان و یه‌كێتی له‌سه‌رووی هه‌موو كارێكه‌وه‌ بێت و داوای له‌ هه‌ڤاڵان كرد با ره‌خنه‌ گرتن به‌زمانی گوڵ بێت و ره‌خنه‌ ببنیاتنه‌ر و بۆ راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بێت و ووڵام دانه‌وه‌ی ره‌خنه‌كان به‌ ره‌نگی گوڵ و بۆنی گوڵ بێت، هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌ڤاڵان كرد هه‌موو كارێك به‌راوێژ بێت به‌تایبه‌ت پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیته‌، له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌موو ئاماده‌بووان  پیرۆزبایی گه‌رمیان له‌ لێپرسراوی نوێی كۆمیته‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ نوێیه‌ و له‌هه‌مان كات سوپاسی لێپرسراوی كۆمیته‌ی پێشوویان كرد و ستایشی ئه‌رك و ماندوو بوونیان كرد و پیرۆزباییان لێكرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی نوێ و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ دو سه‌عاتی خایاند.

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەكانی دەرەوە كارەكانیان رێكدەخەنەوە


لەنێوان رۆژانی21–22ی ئەیلولی2019 بەسەرپەشی بەرپرسی زۆنی ئەوروپای رێكخستنەكانی ئەوروپا هەڤاڵ دلێ سەیدە كۆمیتەی رێكخستنی ئەڵمانیا لەبەر رۆشنایی بڕیارو ڕاسپاردەكانی ...


  كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە
  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر