كۆستەریكا.. وڵاتی جوانی و خۆشبەختی

كۆستەریكا.. وڵاتی جوانی و خۆشبەختی


14/8/2019 11:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

كۆستەریكا  (Costa Rica)

جوگرافیا

كۆستاریكا یان كۆستەریكا یەكێكە لەوڵاتە جوان و سەرنج راكێش و دەوڵەمەندەكانی ئەمریكای لاتین و و پایتەختەكەی (سان خوسیە)یە، رووبەرەكەی ٥١ هەزارو  ١٠٠ كیلۆمەتری چوار گۆشەیە.

ناوی كۆستاریكا بەمانای(كەناری دەوڵەمەند)دێت، بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠١١ دانیشتوانی كۆستەریكا(٤٣٠١٧١٢) كەس بووە، ٩٤٪ یان سپی پێستن و ٢٪یان رەش پێست و ٨.٪یان هیندی و ٢.٪چینی و ١٪یان لەڕەگەزی ترن. 

كۆستاریكا پێكهاتوە لە (٧) پارێزگاو (٨١) كانتۆن، ناوی حەوت پارێزگاكەی بریتین لە (١- سان خۆسیە ٢- ئەخویلا ٣- گواناكاستە ٤- كارتاگۆ ٥- ئیریزیا ٦- لیمون ٧- بونتاریناس.

 

كۆستاریكا لەباكووری رۆژئاواوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشووری رۆژهەڵات، لەباكوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ نیكاراگواو، لەسنوورەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتیەوە دەریای كاریبی بە درێژایی(٣٠٠) كیلۆمەتردرێژ دەبێتەوە،وەپەنەما دەكەوێتە باشووری ڕۆژ ئاوایەوەو، زەریای هێمن بە (١٠١٥)كم بەكەنارەكانی باشووری ڕۆژئاوایدا درێژ دەبێتەوە.

 

چیاكان لەناوەندەوە درێژدەبنەوە لەباكوری رۆژئاواوەبەرەوباشوری رۆژئاوا،كەپێكهاتوون لە سێ زنجیرە شاخ ئەوانیش:(كوردێلیرا، زنجیرەچیاكانی ناوەڕاست، وتلمانسا) لەم شاخانەدا بەردەوام گڕِكانی چالاك هەیەو كۆستاریكا بەووڵاتێكی گڕِكانی دەناسرێت.

 

مێژوو

هیندیە سوورەكان یەكەمین نیشتەجێبوانی ئەم وڵاتەن پێش ئەوەی ئیسپانیەكان تیایا نیشتەجیێبن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیاریەكی وورد لەسەر مێژوی هیندیەسوورەكان لەبەردەستدا نیە.

 

_  ١٥٠٢ لەلایەن( كریستۆڤەركۆڵۆمبس)ەوە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دۆزرایەوە.

 

_ ١٥٢٤ یەكەم هەڵمەتی نیشتەجێكردن لەلایەن ئیسپانیەكانەوە دەستیپێكرد.

 

_ سەرەتا كۆستاریكا بەشێك بوە سەر بە گواتیمالا كە ئەویش هەرێمێك بوە سەر بەئیسپانیای نوێ، واتە مەكسیك.

 

ئەوكاتانە كۆستاریكا هەژارترین و دواكەوتوترین وڵاتی  نێو هەردوو كیشوەری ئەمریكا بوە.

 

كۆستاریكا شەڕِی سەربەخۆیی نەكرد لەگەڵَ ئیسپانیەكان، هەروەكو ووڵاتانی دیكەی ئەمریكای لاتین كردیان،بەڵكو كاتێك كەئیسپانیەكان لەشەڕی سەربەخۆیی مەكسیكیەكان شكستیان خوارد، گواتیمالا لە ١٥ ی سێپتەمبەری ساڵی ١٨٢١ سەربەخۆیی ئەو وڵاتەی راگەیاند.

 

ئابووری

ئابووری كۆستاریكا ئابووریەكی بەهێزەو بەپلەی یەكەم پشتی بەستوە بەكشتوكاڵ و بەخاوەنی پیشەسازی سەوز ناودەبرێت لە ئەمریكای لاتین،بەهۆی ئەو گۆڕِانكاریە خێرایەی بەرەو ئابووریەكی خاوێن ناویەتی لە بەكارهێنانی (ووزە نوێ بووەكان) ی وەكو (تیشكی خۆر)و (با)و (كەهرۆئاوی)،هەروەها لەڕوی باشترین بەكارهێنانی پاشەڕۆكانەوە كەتوانیویەتی باشترین سوودی لێ وەربگرێت.

بەپێی راگەیاندنراوێكی وەزارەتی وزەو سامانی ئەو وڵاتە  ٩٥% ی ووزەی بەكارهاتووپشت دەبەستێ بەوزە نوێبوەكان (تیشكی خۆر، با، ئاو/كەهرۆئاوی، ووزەی گەرمای ژێرزەوی), واتە تەنها ٥% پشت دەبەستێت بەوزە (نوێ نەبوەكان) ی وەكو (نەوت و گازی سروشتی و خەڵوزی بەرد) كە ئەمانە دەبنە هۆكارێكی سەرەكی بۆ پیسبونی ژینگەوگەرمبونی كەشوهەواو بڵاوبونەوەی نەخۆشی.

گرنگترین بەرهەمەكشتوكاڵیە نێردراوەكانی كۆستاریكا بۆ دەرەوەی ووڵات بریتیە لە: مۆز، شیرەمەنی، شەكر، گۆشت، قاوە، ئەنەناس. هەروەها لایەنێكی تری ئابووری ئەم ووڵاتە بریتیە لە گەشتوگوزار.

 

ژینگەو گەشتیاری

كۆستاریكا لەڕوی خاوێنی ژینگەییەوە لەپلەی پێنجەم وڵاتانی جیهاندایەو لەپلەی یەكەمدایە لەسەرئاستی هەردوو كیشوەری ئەمریكا،لەم ووڵاتەدا بەڕێژەیەكی زۆر كەم نەبێت بەرهەمەكانی نەوت و گازی سروشتی بەكارناهێنن بۆ كارپێكردنی ئامێرەكانی گواستنەوەو كارگەكان و بەرهەمهێنانی كارەبا،بەڵكو زیاتر بۆ بەدەسهێنانی وزە پشت بەتیشكی خۆرو باو ئاوو گەرمی ژێرزەوی و ڕیساكلین دەبەستن، حكومەتی كۆستەریكا ساڵی ٢٠٠٧ بڕیاریدا كە تاساڵی ٢٠٢١ ببێتە یەكەم دەوڵەت لەسەرئاستی جیهان كە رێژەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی بەتەواوی تیاخاڵی ببێتەوەو بەهیچ شێوەیەك نابێت دوەم ئۆكسیدی كاربۆن بەهۆی چالاكی مرۆڤەوە لەو وڵاتە بوونی هەبێت.هەر بۆیە كۆستاریكا بەنزیكترین ووڵاتی دۆستی ژینگە دادەنرێت لەسەرئاستی جیهان.

بەشێكی زۆری ئەم ووڵاتە دارستان و شاخی سەختی گڕكاناوی و سەرچاوەی ئاوی خاوێن و كانیاوو ڕِووبارو دەریاچەیە, بەشێوەیەك كەدارستانە ئیستیوائیەكان یەك لەسەرسێ ی خاكەكەی پێكدەهێنن.

گەلی كۆستەریكی بەدڵخۆشترینی گەلانی جیهان دێنە ژماردن ئەوەش بەپێی راپۆرتی دڵخۆشی جیهانی ساڵی ٢٠١٦

ئەو راپۆرتە لەسەر ئاستی ١٤٠ وڵاتی جیهان ئامادەكراوەو كۆستاریكا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، ئەو راپۆرتە لەسەر ئاستی ئابووری و داهات ئامادە نەكراوە، بەڵكو پشت بەستراوە بە دڵخۆشیی خەڵك و تەمەن درێژیی مرۆڤەكان.

 

هەروەها بەپێی راپۆرتی ئاشتی جیهانی لەساڵی ٢٠١٤ كۆستاریكا یەكێك بوە لەو دەووڵاتەی جیهان كەلەماوەی دەساڵدا هیچ كێشەیەكی ناوخۆیی و دەرەكی تیادا ڕِوی نەداوە.

ئەمانەو سروشتی جوان و دارستانی زۆرو تاڤگەی بەرزوكەش و هەوای جۆراوجۆر وایان كردوە ئەم ووڵاتە ببێتە پێشەنگی ووڵاتانی ئەمریكای لاتین لەڕوی گەشتیاریەوە.

 

سیستمی سیاسی 

لەلیستی ئەو (٢٢) دەوڵەتەدایە كەكۆنترینن لەڕوی پەیڕەوكردنی سیستەمی دیموكراسیەوە، هەروەها یەكەم دەوڵەتە لەسەرئاستی كیشوەرەكانی ئەمریكا لەم ڕِوەوە،سیستەمی حكومڕانی  ئەم ووڵاتە سیستەمی سەرۆكایەتیەوپەیڕەوی لەسیستەمی فرەحیزبی دەكرێت،وەسەرۆكی كۆستاریكا لەهەمانكاتدا سەرۆكی حكومەتیشە،هەر چوارساڵَ جارێك سەرۆكی دەوڵەت و پەرلەمانی ئەو ووڵاتە لەڕێی دەنگدانەوە هەڵدەبژێردرێن،وەبەپێی دەستوورلەساڵی 1949 وە سوپای ئەم ووڵاتە هەڵوەشاوەتەوەو وڵاتێكی بێ سوپاو سەربازە.

 

زانیاری گشتی

1 . زاناكان لەساڵی 1930 دا چەندین بەردی خڕیان لەشێوەی تۆپدا دۆزیوەتەوە كەلەوەدەچێت بەئامێری زۆر پێشكەوتو دروست كرابێتن لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مادانەی ئەم تۆپە بەردینیانەیان پێكهێناوە لە سروشتدابوونیان نیە،هەتا ئێستاش نازانرێت كەئەم تۆپە بەردانە چۆن دروست بوون و مێژوی دروست بوونیان دەگەڕێتەوە بۆ كەی(وێنەی ئەم بەردانە لەناو وێنەكاندا دانراون).

2 . زیاتر لە 25% ی خاكی ئەم ووڵاتە تەرخان كراوە بۆ پارك وباخچەو شوێنی حەوانەوە.

3 . زیاتر لە 100 ناوچەی پارێزراوی سروشتی تێدایە، كەسەدان گیان لەبەری جۆراوجۆری تیادەژیت لە ئاژەڵ و باڵندەو پەپوولەی جۆراوجۆر،وە 5% ی هەموو گیانلەبەرە زیندوەكانی سەر گۆی زەوی لەم ووڵاتە بوونیان هەیە.

4 . لەكۆستاریكا گەورەترین شوێنی بەخێوكردنی سەگ هەیە لەسەر ئاستی جیهان كەلەلایەن گروپە خۆبەخشەكانەوە بەڕێوە دەبرێت.

5 . خەڵكی كۆستاریكا دڵخۆشترین كەسن لەسەرئاستی جیهان.

6. یەكێك لەشتە سەرنج راكێشەكانی ئەم وڵاتە بوونی ڕوبارێكی ڕەنگ (فەیروزی)یان بەكوردیڕەنگ(پیرۆزەیی)یە كەلە لێكدانی دووڕِووباری بێڕەنگ و تاڤگەیەك دروست بوەو هەتا ئێستا زاناكان نازانن هۆكاری ڕەنگی ئەم ئاوە چیە، كەئەوەنەبێت لەم دواییانەدا ووتیان دیاردەیەكی فیزیكیەوپێی دەوترێت(چێت می).

7 . دوەم سەرچاوەی بەرهەمهێنانی مۆزە لەجیهاندا.

8 . بەهۆی ئەوەی ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە ڕِوی تێ دەكات، ئێستا زمانی ئینگلیزی بۆتەزمانی دووەم لەم ووڵاتەدا.

9 . دراوی كۆستاریكی بریتیە لە (كۆڵۆنی كۆستەریكی)

10 . یەكێكە لەو 23 ووڵاتەی كە سوپای نیە

11 . زیاتر لە 200 حاڵەتی گڕكانی تیادۆزراوەتەوە، كە 112 دانەیان چالاكن. وە گڕِكانی (ئەریناڵ) چالاكترین گڕِكانی ئەمریكای لاتینەو دووەم كونی گەورەی گڕِكانی جیهانە.

12 . نزیكەی 90% ی هەموو جۆرە پەپوولەكانی جیهان لەم ووڵاتە بوونیان هەیە.

 

13 . (سانتائیلیننا) و (مۆنتیفێردی) دوو شارۆچكەن كەلە دووشوێنی زۆر بەرز هەڵكەوتون، زۆربەی كاتەكان كەلەم دووشارۆچكەیەپیاسە دەكەیت ئەوا هەست دەكەیت كەبەناو هەورەكاندا دەڕۆیت.

14 . هەڵبژاردەی تۆپی پێی كۆستاریكا ساڵی(١٩٢١) دامەزراوەو هەرئەوساڵەش بوەتە ئەندام لەفیفا، هەتائێستاپێنج جار بەشداری كۆتایی یاریەكانی جامی جیهانی كردوەو یەكجاریش گەیشتۆتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.هەڵبژاردەی كۆستاریكا لەڕیزبەندی (25)ی هەڵبژاردەكانی جیهاندایە.

 

 

سەرچاوەكان

 

١ . ويكيبيديا.. الموسوعة الحرة

 

٢ . موسوعة الجزيرة

 

٣ . موقع قنات المنار

 

٤ . شبكة ابونواف

 

٥ . موقع عين الاخبارية

 

٦ . موقع الموسوعة العامة

 

٧ . موقع السواليف

 

٨ . موقع الموضوع

 

٩  . موقع الفجر الرياضي

تایبەت بۆ PUKmedia ئامادەكراوە 

ئامادەکاری: ئەبدوڵڵای کۆمەڵە 

 

 

 

 

 

 

 

1 (1).jfif

1 (1).jpeg

1 (1).jpg

1 (1).png

1 (2).jfif

1 (2).jpg

1 (2).png

1 (3).jfif

1 (3).jpg

1 (4).jpg

1 (5).jfif

1 (5).jpg

1 (6).jfif

1 (6).jpg

1 (7).jfif

1 (15).jpg

1 (16).jpg

1 (17).jpg

1 (18).jpg

1 (19).jpg

1 (20).jpg

1 (20).jpg

1 (21).jpg

1 (22).jpg

1 (23).jpg

1 (24).jpg

1 (25).jpg

1 (26).jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • خؤثيشاندان لةلوبنان

  • image04
  • محه‌مه‌دی 13 ساڵان یه‌كێك له‌ بریندارانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ رۆژئاوا

  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد


                                           

نه‌مسا.. كه‌رتی رێكخستنی ڤین كۆنفرانسی ئه‌نجامدا


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20-10-2019 به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراو وكارگێڕانی كۆمیته‌، كه‌رتی رێكخستنی ڤییه‌ننای یه‌كێتیی نیشتم...


  كه‌نه‌دا.. كۆنفرانسی ماڵی كورد به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك.. پرسه‌ بۆ شه‌هید هفرین و هاوڕێكانی دانرا
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر