riklam

توركیاو ئه‌مریكا رێكه‌وتنی كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

جیهان 06:08 PM - 2019-08-13
.

.

به‌رپرسانی باڵای توركیا رێكه‌وتنی كۆتاییان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاندوه‌و، حكومه‌تی سوریاش دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری به‌رپرسانی باڵای توركیاوه‌ ئاشكرایانكردوه‌:" توركیاو ئه‌مریكا رێكه‌وتنی كۆتاییان بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی  هاوبه‌ش بۆ پاراستنی خاكی توركیا له‌ هێرشی سه‌ربازی، كردوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا چوونه‌ته‌ پارێزگای  ئۆرفه‌و  ئه‌و شوێنه‌یان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ربازگه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دووڵاتی تێدا دروست ده‌بێت".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" به‌درێژای 100 كیلۆمه‌ترو قوڵای پێنج كیلۆمه‌تر ده‌بێت،ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری پارێزگای ئۆرفای توركیا له‌گه‌ڵ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا". 

 

پێشتر به‌رپرسانی توركیا جه‌ختیان له‌ قوڵای 30 كیلۆمه‌تر كردبووه‌وه‌.

هاوكات عه‌بدولقادر خزور راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا  ئه‌و كاره‌ی به‌داگیركه‌ری خاكی سوریا ناوبرد.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket